هیچ ڕێگایێک نییە بۆ ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ و چوون بەرەو بەهەشت ئیلا ئیمان هێنان نەبێت ، وە خۆ خاوێن کردنەوە نەبێت لە شیرک و کوفر و بیدعە و تاوان ، دونیا چاک نابێت ئیلا بە دین نەبێت ، وە مرۆڤیش چاک نابێت ئیلا بە ئیمان نەبێت ، وە دینیش چاک نابێت و دروست نییە ئیلا بە یەکتاپەرستی نەبێت ، وە گومانی تێدانییە ئەگەر مرۆڤ چاک بوو عالەم هەمووی چاک دەبێت .
دونیا وەک لاشەیە ، ڕوحەکەی دینە ، وە ڕوحی دینیش بیروباوەڕو و یەکتاپەرستییە ، ئەگەر دین دەربچێت ژیان تێک دەچێت ، وە ئەگەر بیروباوەڕو یەکتاپەرستیش دەربچێت دین تێک دەچێت ، خەلک وەک ئاژەل لێی دێت و مرۆڤ بێ نرخ دەبێت .
بیرو باوەڕو یەکتاپەرستی بنچینەی هەموو شتێکە و ، وە کلیلی هەموو چاکەیێکە ، هەر لە بەر یەکتاپەرستی خوای گەورە ئاسمان و زەوی و ، ڕۆژو و مانگ و ،شەو ڕۆژو ، و جن و مرۆڤ ، و بەهەشت و دۆزەخ ، و دروست کراوەکانی دروست کردووە .
ئیمان و یەکتاپەرستی یە زمان دێنێتە قسە ، و دڵ دێنێتە ئارامی ، و ئەندامەکان دێنێتە کردەوە ، و چاو دێنێتە گریان و فرمێسک ، و دڵ دێنێتە لەرزین ، و دڵ دێنێتە ناو خۆشیەک تام لە خۆشی ئیمان دەکات بەجۆرێک کە خۆشییەکە کەس نازانێت چەندە مەگەر خوا نەبێت .
لە کۆتایی دا دەلێین لەم بابەتە وردبەرەوە ، بە بیرو هۆش و دڵ هەلیسەنگێنە و بە کەمی نەزانی ، چونکە هەر ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ و چوون بەرەو بەهەشت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ