پرسیار : ئافرەتێک لە سوڕی مانگانەدایە و نەشتەرگەری بۆی کراوە ، پاشان پاک بۆتەوە لە سوڕی مانگانە بەڵام لەبەر نەشتەرگەری ناتوانێت خۆی بشوات ، چونکە دکتۆر پێی گوتووە نابێت شوێنی نەشتەرگەری بە ھیچ شێوەیەک تەڕ بکەیت ، ئایا ئەو ئافرەت چی بکات لەم کاتەدا ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر تووشی سوڕی مانگانە بوو واجبە لەسەری خۆی بشوات ئەگەر پاک بووە ئەگەر ویستی نوێژ بکات ، ئەگەر نەیتوانی خۆ بشوات یان خۆ شۆردن زیانی بۆی ھەبوو ، ئەوە تەیەموم دەکات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەخۆش بۆ پاک و خاوێنی چەند حالەتی ھەیە :
(١) ئەگەر نەخۆشی یەکەی ئاسان بێت و ناترسێت لە بەکارھێنانی ئاو ، وە تیاچوون و زیاد بوونی نەخۆشی و ئازاری تێدا نەبێت ، یان لەو نەخۆشانە بێت دەتوانێت ئاو بەکار بھێنێت زیانی بۆی نابێت ، ئەمەیان نابێت تەیەموم بکات ، چونکە ڕێگەپێدانی نەفی زیان دەکات و زیانی لەسەر نییە ، چونکە ئەوەی ئاوی دەست بکەوێ واجبە لەسەری بەکاری بھێنێ .
(٢) ئەگەر نەخۆشییەکەی ترسی ئەوەی ھەبێت نەفسی تیابچێت یان ئەندامێکی تیابچێت ، یان نەخۆشی یەکەی ترسی تیاچوونی نەفس یان ئەندامێکی یان تیاچوونی سوود بۆی ، ئەمەیان دروستە بۆی تەیەموم بکات لەبەر وتەی خوای گەورە : (( وَلا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا )) .
(٣) ئەگەر نەخۆشییەکەی بەجۆرێک بێت ناتوانێت جوولە بکات و کەس نییە ئاوی پێ بدات ، دروستە بۆی تەیەموم بکات .
(٤) ئەگەر برینێکی لە لاشەی ھەبوو یان شکان یان نەخۆشی ، وە بەکارھێنانی ئاو زیانی بۆی ھەبێت و تووشی لەشگرانی بێت ، دروستە بۆی تەیەموم بکات لەبەر بەڵگەکانی پێشوو ، ئەگەر بکرێت ئەو شوێنەی لاشەی خۆی بشوات کە سەلامەتە ئەوە واجبە لەسەری بشوات ، وە شوێنی تری لاشەی تەیەموم دەکات .
(٥) ئەگەر نەخۆش لەشوێنێک بوو ئاو دەست نەکەوت و خۆلیشی دەست نەکەوت ، ئەوە نوێژ دەکات بە گوێرەی حاڵی خۆی و بۆی نییە نوێژ دوا بخات لەبەر وتەی خوای گەورە : " فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ " " الفتاوى المتعلقة بالطب وأحكام المرضى" ص 26 .
زانایان دەلێن ئەوەی دەستی یان هەر ئەندامێكی تری بریندار دەبێت ئەم دوو حالەتانەیە :
حالەتی یەكەم : ئەگەر داپۆشراو بیت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە .
حالەتی دووەم : ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە :
(١) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی نەبێت دەبێت بشورێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ .
(٢) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی هەبیت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت .
(٣) ئەگەر شوشتن و مەسح زیانی هەبوو بۆی ، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات .
ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەسح لەسەر جبائر دەكرێت بۆ بێ نوێژی گەورە و بچووك [واتە دەست نوێژ و خۆشۆردن ] ؟؟
وەلام : بەڵێ بۆ خۆشۆردنیش مەسح دەكرێت چونكە پێویستە وەك مەسح كردن لەسەر خوف نییە ، دروستە مەسح بكەیت بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردنیش ......)) فتح ذي الجلال والإكرام ج۱ لاپەڕە ٦۷۸
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net