پرسیارەکانی بەشێ :کڕین و فرۆشتنی حەڕام و مەرج دانان

ئایا حوکمی بەمەرج دانانی کڕینی دوو کەل و پەل یان زیاتر چییە ؟ ئایا دروستە ئەدەواتی جوانکاری یان جل و بەرگ داخلی یان بۆن بفرۆشمە ئافرەتێک کە بۆ دەرەوە خۆی جوان دەکات و بەکار دەھێنێ ، وە جل و بەرگیش لەبەر دەکات بۆ دەرەوە ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن لەگەڵ قەرز لەیەک مامەلەدا ؟ ئایا دروستە خاوەنی دوکان کەل و پەڵ بفرۆشێت بلێت : ھەموو شتێک بە ھەزار یان دوو ھەزار ؟ ئایا دروستە شتێک بۆ کەسێک بکڕم بە ھەرزانتر یان بیفرۆشم بە گرانتر و پارەی تر بۆ خۆم ببەم ئەگەر بزانی خەلک فلانە شت بۆ خراپە بەکار دەھێنێت دروستە پێی بفرۆشی کەچی خودی شتەکە حەلالە ؟ وە کەسێک مالی حەرامی ھەیە چ بکات ؟ حوکمی بەکار ھێنانی بەزی ئاژەڵی مردار بوو ؟ لە چ حالەتێک دروستە پەیکەر بکڕیت ؟ ئایا حوکمی بەمەرج دانانی کڕینی دوو کەل و پەل یان زیاتر چییە ؟ حوکمی کڕینی شتی تێکچوو ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتنی پەیکەر ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن کردن بە پشیلە ؟ حوکمی فرۆشتنی سەگ ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن بی ئەوەی نرخ دیار بکرێت ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن لە مزگەوت ؟ ئایا دروستە ئینتەرنێتی کەسێک بەکار بھێنی بێ ئەوەی ئیزنی لێ وەربگریت ؟ حوکمی بیع العربون ؟ کەسێک دەیەوێت موبایلێک بکڕێت ، خاوەنی دوکان ئەو جۆرە موبایلەی نییە ، خاوەنی دەکان دەڵێت : ئەگەر بتەوێ بۆت دێنم ، وە بە قیستیش پێی دەفرۆشێت ؟ دەکرێت ڕوون کردنەوە بدرێت لەسەر : (( لا تبع مالیس عندك )) ؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن لە کاتی نوێژی هەینی؟ حوکمی بیع المعاطاة چییە؟ من بە گومان لە حەڕامی ھەندێک مالی کڕیار، ئایا دروستە شت پێی بفرۆشم؟ ئایا قازانج لە معاملە لە شەرع سنوری بۆ دانراوە؟ برادەرێک لەناو معرەز ئۆتۆمبێلێکی فرۆشت، عەقدیان نووسی بەس پارەی عەقد و سەیارەکەشی نەدا وتی سبەی پارەکەتان بۆدێنم، سبەی کەهاتەوە وتی: سەیارەکەم ناوێ لێم وەرگرنەوە خۆی پەشیمان بووە سەیارەکە بێ عەیب بوو بەس وتی: نامەوێ برادەرەکەش وتی: دەبێ(٢٠٠)دۆلارم بدەیتێ ئەو جا لێت وەردەگرمەوە، ئەوپارەیەی کەوەری گرتۆتەوە حەرامە یان نا؟ کەسێک پێویستی بە پارەیە موبایل دەکرێت یان کارت دەکرێت بە قەرز (قسط)، پاشان دەفرۆشتەوە بە نقدی بە هەرزانتر، بۆ ئەوەی پارەی دەست کەوێت کە پێوستی پێیەتی، ئایا ئەمە دروستە؟ کەسێک ماڵی بە کەسێکی تر داوە مانگانە قازانجێکی دیارکراوی پێی دەدات؟ حوکمی کڕین و فرۆشتن لە کاتی بانگی هەینیدا؟ حوکمی مەرج دانان بەرامبەر تاخیر بوونی کار (شرط جزائي)؟ دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر شێوەی کڕین و فرۆشتنی (العينة)؟ بۆچی کڕین و فرۆشتنی (العينة) حەڕامە؟ حوکمی فرۆشتنی کتێبی ئاینی وەقف کراو؟ حوکمی کڕینی زێڕ بە ئۆنڵاین؟ کەسێکی زێڕی کڕیوە لە زێڕینگر پارەی تەواوی لانییە، دروستە هەندێک پارە لە زێڕینگر وەربگرێت بۆ ئەوەی نەبێتە ڕیبا؟ کەسێک ئوتومبێلی کڕیوە لە کەسێک و پارەشی بە فرۆشیار داوە، کڕیار پێش ئەوەی بکڕێت نییەتی هەیە بە کەسێکی تر بفرۆشێت، بۆیە کڕیار مەرج دادەنێت لێت دەکڕم بەو مەرجەی من بفرۆشمە فلانە کەس، ئایا ئەم کڕین و فرۆشتنە دروستە؟

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام