پرسیار // ئایا دروستە دەست نوێژ هەلبگریت یان خۆت بشۆیت لە حەمامێک ئاودەستی تێدابێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە دەست نوێژ هەلبگریت و وە خۆت بشۆیت لە حەمام ئەگەر ئاودەستیشی تێدابێت .
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێکرا ئایا حوکمی دەست نوێژ هەلگرتن لە حەمام چییە ؟ ئەگەر بەربەستێک دابنێی لە نێوان ئاو و شوێنی پیس ئایا دەست نوێژ دروستە ؟
لە وەلام دا دەلێن : (( ئەگەر بەربەست دابنێیت لە نێوان ئەو ئاوەی لە حەنەفی ( بەلۆعە ) دێتە خوارەوە وە شوێنی پیس بەجۆرێک ئاو کە دێتە خوارەوە دەکەوێتە سەری شوێنی خاوێن ، هیچ ڕێگری نییە بۆ دەست نوێژ و خۆ خاوێن کردن )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٥ لاپەڕە ۱٨٥
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێکراوە هەندێک خەلک کاتێک دەیانەوێت دەست نوێژ هەلبگرن لەو حەمامانەی کە ئاو دەستی تێدایە کاتی دەرچوونیان تووشی وەسواس دەبن بۆ جل و بەرگ ، وە گومانی تێدانییە که ئەو حەمامانە پارێزاو نین لە پیسای ، ئایا دروستە نوێژ بەو جل و بەرگەوە بکرێت ؟ ئایا دروستە ئەمە بکرێت ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( پێش ئەوەی ئەم پرسیارە وەلام بدەمەوە دەلێم : ئەم شەریعەتە سوپاس بۆ خوای گەورە تەواوە لە هەموو ڕوویێکەوە ، وە گونجاوە لەگەل فطرەتی مرۆڤ ئەوەی خوای گەورە مرۆڤی لەسەر دروست کردووە ، بەجۆرێک ئەم شەریعەتە هاتووە بۆ ئاسانکاری ، بەلکو بۆ ئەوە هاتووە کە مرۆڤ دوور بخاتەوە لە وەسواسەکان و خەیال کە هیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە ، کەواتە لەسەر ئەمە ئەسل وایە مرۆڤ جل و بەرگی پاکە ، هەتا دڵنیا نەبوو بێت کە پیسایی گەیشتۆتە جل و بەرگی یان لاشەی ، ئەم ئەسلە لە پاک و خاوێنی وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت شایەتە کاتێک پیاوێک خەیالی بۆی دێت لەناو نوێژ هەستی بەوەی کردووە کە شتێک ڕوویداوە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واز لە نوێژ مەهێنە هەتا دلنیا دەبیت گوێت لە دەنگ دەبێت یان هەست بە بۆن دەکەیت )) ئەسل وایە لەسەر ئەوەی پێشتری کە خاوێنی و دەست نوێژ نەشکاوە ، جل و بەرگی ئەوانە کە چووینە حەمام و حاجەتی خۆیان کردووە هەروەک پرسیارکەر دەلێت تەڕاتی پێوەیە ، کێ دەلێت ئەم تەڕاتییە هی پیسای میزە یان پیسایی مرۆڤە یان شتی تر ؟ ئەگەر ئەم کارە دلنیا نەبیت ئەسڵ وایە پاکە ، ڕاستە گومانت بۆ دێت کە ئەم تەڕاتییە هی شتێکی پیسە ، بەلام دڵنیا نیت ، کەواتە ئەسل وایە پاکی ماوە ، لەسەری واجب نییە جل و بەرگی بشوات وە دروستە نوێژی پێوە بکات هیچی تێدا نییە . )) مجموعة فتاوی ابن عثیمین ج۱۲ لاپەڕە ۳٦۹
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ