سەردێری پرسیار:حوکمی ئاو خواردنەوە لەناو نوێژ ئەگەر پێویست بکات ، نموونە کەسێک تووشی کۆخە بووە ؟

بەرواری دانان :2019-01-29 کۆدی پرسیار:1011

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئاو خواردنەوە لەناو نوێژ ئەگەر پێویست بکات ، نموونە کەسێک تووشی کۆخە بووە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە خواردن و خواردنەوە بخۆیت لەناو نوێژی واجب ، وە نوێژ بەتال دەبێت .

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن نوێژکەر ڕێگری لێی کراوە لە خواردن و خواردنەوە .

وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە ھەر کەسێک خواردن یان خواردنەوە بخوات لەناو نوێژی واجب بە ئەنقەست نوێژ کردنەوەی لەسەرە . )) "الأوسط " (5 / 109).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بخۆت یان بخواتەوە لەناو نوێژی واجب بەئەنقەست ، ئەوە نوێژی بەتالە یەک وتە ھەیە نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان .....

ئەگەر ئەمە بکرێت لەناو نوێژی سونەت بەتال دەبێت ، لەسەر وتەی ڕاستی مەزھەب و وتەی زۆربەی زانایان ، چونکە ئەوەی نوێژی واجب بەتال دەکات نوێژی سونەتیش بەتال دەکات وەک ھەموو ھەڵوەشێنەرەکانی تر .

ئیمام ئەحمەد وتەی ھەیە دەڵێت نوێژی سونەت بەتال نابێت ، لە ابن زوبەیر و سەعیدی کوڕی جوبەیر نقل کراوە : ئەو دووانە ئاویان خواردۆتەوە لەناو نوێژی سونەت .

لە طاوس نقل کراوە دەڵێت : ھیچی تێدا نییە ، وە ئیسحاقیش دەڵێت : چونکە کردەوەیەکی کەمە وەک خواردن نییە .

بەڵام ئەگەر زۆر بوو جیاوازی نییە لەنێوان زانایان بەتال دەبێت ، چونکە بێجگە لە خواردن و خواردنەوە ئەگەر زۆر بێت پووچ دەبێت ، کەواتە خواردن و خواردنەوە لەپێشتر ئەگەر زۆر بێت نوێژی بەتال ببێت .

ئەگەر بخۆت و بخواتەوە لەناو نوێژی واجب یان سونەت بەڵام لەبیری نەبوو ئەوە نوێژی بەتال نابێت ، ئەمە وتەی عطاء و شافعی یە . )) "المغني" (2/ 46) .

سەبارەت بە کۆخە زانایان دەڵێن ئەگەر بۆی کرا دەبێت دەرمان بخواتەوە پێش ئەوەی نوێژ بکات ، ئیلا ئەگەر کۆخەی بەردەوام بێت بە کەمێک ئاو خواردنەوە کۆخەی بڕوات ئەو کات دروستە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام