پرسیار : ئایا ئانیشک دەشۆردرێ کاتی دەست نوێژ ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شۆردنی ئانیشک دوو وتە ھەیە : یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجبە ھەردوو ئانیشک بشۆردرێت لەگەڵ دەست ، بەڵگە : (١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ )) [ المائدة : ٦ ] . لەم ئایەتە ( إلی ) بە مانای ( مع ) دێت ، داخل بوونی ھەردوو ئانیشک ڕوون و ئاشکرایە ، ئەگەر حەد لە جنسی محدود بێت داخل دەبێت ، ئەوە حەد و محدود لەخۆی دەگرێتەوە . (٢) عن جابر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا تَوَضَّأَ أَدَارَ الْمَاءَ عَلَى مِرْفَقَيْهِ ، أَخْرَجَهُ الدَّارَقُطْنِيُّ بِاسْنَادٍ ضَعِيفٍ. واتە : جابر خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : دەستوری پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لەسەر بێت وابوو : کاتێ دەست نوێژی دەگرت ھەردوو ئانیشکیشی لەگەڵ باسکەکانیدا دەشۆرد . (٣) عن نُعيم بن عبد الله المُجمِر قال: (( رأيتُ أبا هُرَيرةَ يتوضَّأ، فغَسَل وجهَه ، فأسْبَغ الوضوء ، ثمَّ غَسَل يدَه اليُمنى حتَّى أشرع في العَضُد ، ثمَّ يدَه اليسرى حتَّى أشرعَ في العَضُد ، ثمَّ مسَح رأسَه ، ثمَّ غسَل رِجلَه اليُمنى حتَّى أشرع في السَّاق ، ثمَّ غَسَل رِجلَه اليسرى حتَّى أشرع في السَّاق ، ثم قال : هكذا رأيتُ رسول الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يتوضَّأ )) رواە مسلم (٢٤٦) . دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون شۆردنی دەست ھەتا ئانیشک بەسە ، مەرج نییە ئانیشک بشۆیت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ئەحمەد و ابن حزم ، بەڵگە : (١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وأيديكم إلى المرافق )) ، پیتی (إلى) لانتهاء الغاية، بەڵگەیە دوای ئانیشک داخل نابێت ، ھەروەک چۆن شەویش داخل نابێت بۆ ڕۆژوو ، لەبەر ئەوە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ثم أتموا الصيام إلى الليل )) [ البقرة : ٣١ ] . وەڵام بۆ وتەی دووەم : (١) پیتی ( إلی ) بەمانای ( مع ) دێت ، ئەم مانایە زانراوە و بەناوبانگە لە زمانی عەرەبیدا ، وەک : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وإذا خلوا إلى شياطينهم )) أي : مع شياطينهم. خوای گەورە دەفەرمووێت : (( من أنصاري إلى الله )) أي : مع الله . خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولا تأكلوا أموالهم إلى أموالكم )) أي : مع أموالكم. ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەکرێ الی بەمانای واو بێت ، ماناکەی بەم شێوە دەبێت : دەستەکان و ئانیشکتان بشۆن )) . (٢) لەم ئایەتە ( إلی ) بە مانای ( مع ) دێت ، داخل بوونی ھەردوو ئانیشک ڕوون و ئاشکرایە ، ئەگەر حەد لە جنسی محدود بێت داخل دەبێت ، ئەوە حەد و محدود لەخۆی دەگرێتەوە . ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : (١) فەرموودە دەکرێ لە سەنەد لاواز بێت لە مەتن صحیح بێت ، وە دەکرێت سەنەدی صحیح بێت و مەتنی لاواز بێت ، وەک ئەوەی لە مەتن انقلاب ھەبێت . (٢) واجبە ھەردوو ئانیشک بشۆیت ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەردوو ئانیشکی شۆردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٢٥ . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net