پرسیار : ئایا شوێنی دەمی ھەموو سەگێک حەوت جار دەشۆردرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن شوێنی دەمی ھەموو سەگێک حەوت جار دەشۆردرێ ، بەڵگە :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( طُهُورُ إِنَاءِ أَحَدِكُمْ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولاهُنَّ بِالتُّرَابِ )) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ .
واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر سەگ دەمی نایە ناو قاپی کەسێکتان ، بەوە پاک دەبێتەوە کە حەوت جار بیشۆن و یەکەم جاریش بە قوڕاو بێت " واتە خۆڵاو " )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە شوێنی دەمی ھەموو سەگێک دەشۆردرێت ، جا چ ئەو سەگانە بێت کە شەرع ڕێگەی داوە بە ڕاگرتنیان و بەخێوکردنیان یان ڕێگەی نەداوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا دەکرێت بڵێیت ئەم سەگانە ناگرێتەوە ، سەگی ڕاو یان شوانی یان کشتوکاڵ ؟
ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بێجگە لەم سەگانە ، دەڵێن : لەم فەرموودەیە مەبەست پێی سەگی دڕندەیە کە خۆمالی نییە ، بەڵام سەگی خۆمالی واجب نییە حەوت جار بشۆیت یان خۆڵی لەگەڵ بەکار بھێنیت ، بەڵام ئەم وتەیە لاوازە ،
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ظاهرى فەرموودەکە عامە ھەموو سەگێک دەگرێتەوە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە .
بەڵام ھەندێک زانایان دەڵێن : سەگی ڕێگەپێدراو بۆ ڕاو و کشتوکاڵ و شوانی دەرھێنراون لەم عامە ، لەسەر ئەو بنچینەیەی ئاسانکاری شەریعەت : مەشەقە لادەچێت بە شتی ئاسان . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١١٧
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net