سەردێری پرسیار:ئایا نەوەی ئیسرائیل باشترینی خەلکن یان ئومەتی محمد ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ )) [ البقرة : الآية 47 ] ؟

بەرواری دانان :2019-02-04 کۆدی پرسیار:1016

پرسیار:

پرسیار : ئایا نەوەی ئیسرائیل باشترینی خەلکن یان ئومەتی محمد ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ )) [ البقرة : الآية 47 ] ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن باشترین ئومەت ئومەتی پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ئەم ئایەتە مەبەست پێی ئەوەیە نەوەی ئیسرائیل باشترینی ئومەت بوون لەسەردەمی خۆیان .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ )) [ البقرة : الآية 47 ] .

واتە : ئەی نەوەی ئیسرائیل ئەو نازو و نیعمەت و چاکانەتان لەبیر بێت من ڕشتم بەسەرتان دا و پێمدان ، ھەتا ھەمیشە بۆ من سوپاس گوزار و ملکەچ بن ، من فەزلی ئێوەم دا بەسەر ھەموو عالەم .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ " مەبەست پێی عەلەمی سەردەمی خۆیانە ، ئەھلی ھەموو کات عالەمە .

وتراوە : بەسەر ھەموو عالەم ، بەوەی زۆر پێغەمبەریان بۆ چوون لە خۆیان ، ئەمە تایبەت بووە بە ئەوان نەک ئەوانی تر . )) الجامع لأحکام القران ج١ لاپەڕە ٧٣ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەوەی ئیسرائیل باشترین بوون لە سەردەمی خۆیان ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ " چونکە لەو کاتە ئەھلی ئیمان بوون لەبەر ئەوە خوای گەورە سەرکەوتنی بۆیان نووسی بەسەر دوژمنە عملاقەکان دا وترا پێیان : " ادخلوا الأرض المقدسة التي كتب الله لكم " )) تفسير ابن عثيمين ج١ لاپەڕە ٣١٨ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام