پرسیار : ئایا دروستە سابون یان ھەرشتێکی تری وەک سابون بەکاربھێنی بۆ شۆردنی شوێنی دەمی سەگ ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە بەکارھێنانی صابون و شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە بۆ شۆردنی شوێنی دەمی سەگ ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : واجبە خۆڵ بەکار بھێنی و دروست نییە صابون و شتی تری ھاوشێوەی صابون بەکار بھێنی ، کە ئەمە وتەی شافعی یە .
دووەم : دروست صابون و ھەر شتێکی تری وەک صابون بەکار بھێنی ، کە ئەمە وتەی حنابلەیە .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( ئەگەر سەگ دەمی خستە ناو قاپ ، بۆ ئەوە قاپەکە پاک ببێتەوە دەبێت حەوت جار بشۆیت ، ئەمە لە لای حنابلە و شافعی .
ئەگەر لە جیاتی خۆڵ شتی تر بەکار بھێنیت وەک صابون و ھەر پاککەرەوەیەکی تر ، یان ھەشت جار بشوات ، وتەی ڕاست ئەوەیە نابێت ، چونکە پاک کردنی بە خۆڵ تعبدی یە ، لەبەر ئەوە ھیچ شتێکی تر جێگای ناگرێتەوە .
حنابلە دەڵێن دروستە بێجگە لە خۆڵ شتی تر بەکار بھێنی ئەگەر خۆڵ نەبوو ، یان ئەگەر شوێنی شۆردنەکە ئەگەری پووچ بوونی ھەبێت ، بەڵام ئەگەر خۆڵ ھەبێت نابێت شتی تر بەکار بھێنی ، ئەمە وتەی ابن حامدە . )) "الموسوعة الفقهية" (10/139) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بەو وتەی دەڵێت دروستە شتی تر بەکار بھێنی لە جیاتی خۆڵ ، ئەمە جێگای تێڕوانینە لەم بەر ئەم ھۆیانە :
(١) شارع دەقی دیار کردووە کە خۆڵ بێت ، واجبە شوێن دەق بکەویت .
(٢) سیدر و پاککەرەوەی تر ھەبوون لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ئاماژەی بۆ سیدر و پاککەرەوەی تر نەکردووە .
(٣) لەوانەیە لە خۆڵ مادەیەک ھەبێت ئەو میکرۆبانە بکوژێت کە لە دەمی سەگ دەردەچێت .
(٤) خۆڵ یەکێکە لە دوو پاککەرەوەکان ، چونکە جێگای ئاو دەگرێتەوە بۆ تەیەموم ئەگەر ئاو نەبێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " وجعلت لي الأرض مسجداً وطهوراً " .
وتەی ڕاست نابێت شتی تر لەجیاتی خۆڵ بەکار بھێنرێت ، بەڵام ئەگەر خۆڵ دەست نەکەوت کە ئەم ئەگەرە دوورە ، ئەوا بەکارھێنانی صابون و پاککەرەوەی تر باشترە لە نەبوونی . )) "الشرح الممتع" (1/292) .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دیار کردنی خۆڵ بۆ خاوێن کردن ، نابێت پاککەرەوەی تر بەکار بھێنی ، لەبەر چەند ھۆیەک :
(أ) ئەو پاک بوونەوەی بە خۆڵ بەدەست دێت لە پاککەرەوەی تر بە دەست ناھێت .
(ب) لێکۆڵینەوەی زانستی ڕوونی کردۆتەوە ئەو پاک بوونەوەی ئەم پیسایی یە بە خۆڵ بە دەست دێت بە پاککەرەوەکانی تر بەو شێوەیە بەدەست ناھێت ، ئەمە یەکێک لە موعجیزەکانی زانستی شەریعەتی محمد ، ئەو شەریعەتە کە لەخۆوەوە قسەی نەکردووە ، بەڵکو وتەکانی ھەمووی وەحی بووە .
(د) ئەوەی دەقی لەسەر ھاتبێت لە فەرموودە خۆڵە ، واجبە دەست بە دەقەوە بگریت ، ئەگەر شتێکی تر لە جیاتی دروست بوایا ئەوە دەق دەھات ، " وما کان ربك نسیا " [ مریم : ٦٤ ] . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١١٧
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net