سەردێری پرسیار:فیرعەون خراپتر بووە یان ئەبو لەھەب ؟

بەرواری دانان :2019-02-05 کۆدی پرسیار:1018

پرسیار:

پرسیار : فیرعەون خراپتر بووە یان ئەبو لەھەب ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن گفتوگۆکردن یان پرسیار کردن سەبارەت بە شتێک ئەگەر سوودی نەبێت باش نییە موسلمان خۆ پێوە سەرقال بکات ، زانینی خراپترین کەس بۆ ئەوەی خۆت لە سیفەتە خراپەکانی بپارێزی شتێکی باشە ، خراپترین کەس و کافرترین کەس فیرعەون بووە ، چونکە بانگەشەی پەروەردگاریەتی دەکرد و خەلکی بانگ دەکرد بۆ ئەوەی کە بە گەورە و پیرۆزی دابنێن ، دار و دەستەی خۆی گومڕا کرد و دژایەتی دۆستانی خوای دەکرد و خەلکی سزا دەدا و مناڵی سەر دەبڕی و ئافرەتی ژێردەستە دەکرد ، لە قورئان زۆر باسی وتە و کردەوە خراپەکانی فیرعەون کراوە و باسی دوا شوێنی و پاشەڕۆژی کراوە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەزانرێت لە ئایینەکان ئایینی ئیسلام و جوولەکە و گاور کە فیرعەون کافرترین دروستکراو بووە بەخوا ، بەڵکو لە قورئان ھیچ چیڕۆکێک باس نەکراوە بە ناوی تایبەت گەورەتر لە چیڕۆکی فیرعەون ، وە باسی ھیچ کەسێک نەکراوە لە کوفر و سنور بەزاندن و خۆ بەگەورە دانان گەورەتر لەوەی باسی فیرعەون . )) مجموع الفتاوی ج٢ لاپەڕە ١٢٥ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام