سەردێری پرسیار:ئایا محمد صلی اللە علیە وسلم بۆ ھەموو دروستکراوەکان نێردراوە ھەتا بۆ فریشتەکانیش ؟

بەرواری دانان :2019-02-05 کۆدی پرسیار:1019

پرسیار:

پرسیار : ئایا محمد صلی اللە علیە وسلم بۆ ھەموو دروستکراوەکان نێردراوە ھەتا بۆ فریشتەکانیش ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن و وە بە متواتری نقل کراوە کە محمد درود و سەلامی خوای لێ بێت بۆ جنۆکە و مرۆڤ نێردراوە ، بەڵام بۆ فریشتەکان نە نێردراوە چونکە تەکلیفیان لەسەر نییە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی واجبە بزانرێت خوای گەورە محمدی ناردووە بۆ ھەموو جنۆکە و مرۆڤەکان ، ھیچ جنۆکە و مرۆڤ نەمایە ئیلا واجبە لەسەری ئیمانی پێ بھێنێت و شوێنی بکەوێ ، لەسەری واجبە لە ھەموو خەبەرەکان بەڕاستی دابنێ ، وە گوێڕایەلی بکات لەوەی کە فەرمانی کردووە ، ھەر کەسێک بەڵگەی پێ گەیشتبێ بە ڕیسالە و ئیمانی نەھێنابێت ئەوە کافرە ، جا چ جنۆکە بێت یان مرۆڤ . )) مجموع الفتاوی ج١١ لاپەڕە ٣٠٣ .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( محمد درود و سەلامی خوای لێ بێت نێردراوە بۆ جنۆکە و مرۆڤ ، نەنێردراوە بۆ فریشتەکان . )) مجموع الفتاوی ج١٢ لاپەڕە ٢٢١ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام