سەردێری پرسیار:ئایا سیواک بە دەستی ڕاست دەکەی یان چەپ ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:102

پرسیار:

پرسیار // ئایا سیواک بە دەستی ڕاست دەکەی یان چەپ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەبارەت بە سیواک کردن بە دەستی ڕاست یان چەپ جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن سیواک بە دەستی ڕاست دەکرێت ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حنفی ، مالکی ، هەندێک شافعی ، هەندێک حنابلەیە ، بەلگە :

(۱) سیواک لە بابەتی خاوێن کردنە و بۆن خۆش کردنە ، دەبێت دەستی ڕاست بەکار بهێنی ، کە فەرموودەی عائیشە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، ئەگەر سیواک لە بابەتی لادانی شتی بە بێز بوایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە پێش چاوی خەلک سیواکی نەدەکرد ، هەروەها دەم پیس نییە و وە ئەو شتانەی دەکەونە نێو ددانەکانن خاوێنن ، چۆن دەبێت وەک شتی پیس مامەلەی لەگەل بکەیت ؟!

(۲) قیاس دەکەن لەسەر ئاو لەدەم و لووت وەردان ، بۆ ئاو لە دەم و لووت وەردان دەستی ڕاست بەکاردەهێنی کەچی بۆ خاوێن بوونیشە ، سیواکیش بەهەمان شێوە .

(۳) سیواک کردن عیبادەتە ، بۆ عیبادات دەستی ڕاست بەکاردەهێنی .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن سیواک کردن بە دەستی چەپ باشترە ، کە ئەمە وتەی هەندێک حنفی ، وتەی بەناوبانگی حنابلەیە ، بەلگە :

(۱) سیواک کردن بۆ لادانی ئەو شتانەیە کە مرۆڤ هەست بە ناڕەحەتی دەکات ، وەک لادانی پیسای و هەر شتێکی تر خاوێن بێت مرۆڤ هەست بەنەخۆشی بکات .

(۲) مەبەست لە سیواک کردن تەنها عیبادەت نییە وەک بەرد هاوێشتن کاتی ڕەجم ، بۆ زانیاری زیاتر سەیری مجموعە فتاوی ابن تیمییە بکە ج ۲۱ لاپەڕە ۱۰٨

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن ئەگەر سیواک بکەی کاتی گۆڕانی تامی دەم یان لادانی ئەو شتانە کە مرۆڤ هەست بەناخۆشی دەکات ( واتە لادانی ئەو شتانەی لەنێو ددانەکان دەمێننەوە ) ئەوە دەستی چەپ بەکاردەهێنی ، بەلام ئەگەر دەم خاوێن بوو مەبەست لە سیواک کردن تەنها عیبادەت بێت ئەوا دەستی ڕاست بەکاردەهێنی ، بەلگە جمع بین الادلة .

زانایان دەلێن هیج بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون ئایا بە دەستی ڕاست دەکەی یان چەپ ، دەلێین ئەوەی سیواک دەکات بە ئارەزووی خۆیەتی کامە دەست بە کاردەهێنێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دوای ئەوەی جیاوازی زانایان باس دەکات دەفەرمووێت : (( بابەتەکە سوپاس بۆ خوا بەرفراوانی تێدایە ، سیواک دەکەی چۆن ویستت ، چونکە لەم بابەتە هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون )) .مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج ۱۱

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام