پرسیار : ئایا دروستە قامەت بکەیت بە دانیشتنەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەت وایە بانگ بدەیت و قامەت بکەیت بە وەستانەوە کە ئەمە کردەوەی خەلک بووە لە سەردەمی پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەتا ئێستا ، ھەر کەسێک بانگ بدات بە دانیشتنەوە یان قامەت بکات پێچەوانەی سونەتی کردووە .
لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەڵێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن سونەتە بۆ ئەو کەسەی قامەت دەکات بە پێوە قامەت بکات ، باش نییە قامەت بکات بە دانیشتنەوە بێ عوزر ، ئەگەر عوزری ھەبێ ھیچی تێدا نییە ، .... ھەروەک چۆن باش نییە قامەت بکەیت بە ڕۆیشتن بەسوار لەسەفەر ، و غیرە من غیر عذر . )) " الموسوعة الفقهية" (6/11) .
لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەڵێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن باش نییە بانگدەر بانگ بدات بە دانیشتنەوە ئیلا ئەگەر عوزری ھەبێ ، یان ئەگەر بانگ بدات بۆ خۆی ھەروەک حەنەفی و مالکی دەڵێن ، لەبەر فەرمان کردنی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە بیلال بە ھەستان بۆ بانگدان فەرمووی : ھەستە بانگبدە بۆ نوێژ .
بانگدەرەکانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بانگیان دەدا بە پێوە ، چونکە بانگدان بە پێوە باشترە بۆ دەنگ ڕۆیشتن ، ...... )) "الموسوعة الفقهية" (15/264) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net