پرسیار : ئایا بانگدانی مناڵ دروستە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن مناڵ دوو جۆرە :
یەکەم : مناڵ ھەیە شت لێک جیاناکاتەوە و عاقل نییە ، ئەمەیان بانگی دروست نییە و بانگدان لاناچێت بە بانگی ئەم مناڵە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، چونکە یەکێک لەمەرجەکانی دروستی بانگدان ئیسلام و عەقلە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیوە جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٣٠٠
دووەم : مناڵ ھەیە شت لێک جیادەکاتەوە و عاقلە ، ئەمەیان بانگی دروستە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، بەڵگە :
(١) عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي بَكْرِ بْنِ أَنَسٍ قَالَ : (( كَانَ عُمُومَتِي يَأْمُرُونَنِي أَنْ أُؤَذِّنَ لَهُمْ وَأَنَا غُلَامٌ لَمْ أَحْتَلِمْ ، وَأَنَسُ بْنُ مَالِكٍ شَاهِدٌ، فلَمْ يُنْكِرْ ذَلِكَ )) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( باشتر وایە و سونەت وایە بانگدەر بالغ بێت ، چونکە بە بانگدان خەبەر دەدرێت بە داخل بوونی کاتەکانی نوێژ ، وە کاتی ھەڵاتنی فەجر و خۆر ئاوا بوون بۆ ڕۆژوو .
سەبارەت بە بانگی مناڵ ئەگەر شت لێک جیابکاتەوە ئەوە ئیعتماد دەخرێتە سەری یان بانگ دەدات لە مزگەوتەکانی مەدینە بەجۆرێک کەسێکی تر ئیزنی پێ دەدات ، ئەوەی ڕاست بێت ئەمە دروستە و بانگیشی دروستە . )) فتاوی اللجنە الدائمە ج٥ لاپەڕە ٤٨ .
زانایان دەڵێن مزگەوتێک ئەگەر بانگدەری خۆی ھەبێت نابێت کەس بانگ بدات بێ ئیزنی بانگدەر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net