سەردێری پرسیار:حوکمی گوتنی بسم اللە بۆ دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-02-08 کۆدی پرسیار:1024

پرسیار:

پرسیار : حوکمی گوتنی بسم اللە بۆ دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی بسم اللە بۆ دەست نوێژ ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بسم اللە گوتن پێش دەست نوێژ واجبە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و اسحاق و ھەندێک زانای تر ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ يَذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ )) أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ وَأَبُو دَاوُدَ وَابْنُ مَاجَهْ .

واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووێ : (( دەست نوێژ نییە بۆ کەسێک ناوی خوای نەگوتبێ )) .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بسم اللە گوتن پێش دەست نوێژ سونەتە ، کە ئەمە وتە مالک و شافعی و ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ابن منذر و ابن حزم و ابن کثیر و محمد بن ابراھیم و ابن باز ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ )) [المائدة : 6].

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ ، فەرمانی نەکردووە بە گوتنی بسم اللە ، ئەگەر واجب بوایا خوای گەورە فەرمانی دەکرد ھەروەک چۆن فەرمانی کردووە بە گوتنی بسم اللە بۆ ڕاو و ئاژەڵ سەربڕین .

(٢) فەرموودەی رفاعة بن رافع چیڕۆکی ئەو کەسەی نوێژی بەھەلە دەیکرد فەرمووی : (( فتوضأ کما أمرك اللە جل وعز ) أخرجە أبوداود (٨٦٢) ، واتە : دەست نوێژ بگرە ھەروەک چۆن خوای گەورە فەرمانی بەتۆ کردووە .

لەم فەرموودەیە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت چۆنیەتی دەست نوێژی گەڕاندۆتەوە بۆ وتەی خوای گەورە ، وتەی خوای گەورە باسی بسم اللە ی نەکردووە بۆ دەست نوێژ .

(٣) ھاوەڵان باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە بە تەواوی ، ھیچیان باسی بسم اللە ی نەکردووە ، ئەگەر واجب بوایا باسیان دەکرد و تەرکی نەدەکرد .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گوتنی بسم اللە بۆ دەست نوێژ سونەتە ، ئێمە ئەمە دەڵێین لەبەر دوو شت :

یەکەم : فەرموودەکە قسەی لەسەرە ، ھەروەک ئیمام ئەحمەد دەڵێت : " لەم بابەتە ھیچ شت جێگیر نەبووە " ، ئەصل وایە براءة الذمة ئێمە بەندەکانی خوا پابەند ناکەین بە شتێک ئیلا بەڵگە ھاتبێت ، بەڵگەت چییە لە لای خوا ئەگەر پیاوێک دەست نوێژ بگرێت و بسم اللە نەڵێت پاشان تۆ پێی بڵێی : ئەی فلانە کەس دەست نوێژت دووبارە بکەوە ، عیبادەتەکەت پووچ بووەوە ، پرسیارێت لێ دەکرێ ڕۆژی قیامەت : بۆچی فەتوات دا بەمە و تۆ نازانی ؟! ئەگەر ئەم فەرموودەیە ڕاست بێ مرۆڤ ئارام دەبێ پێی و دەمانگوت : بسم اللە مەرجە بۆ دەست نوێژ ، ھەر کەسێک تەرکی بکات دەست نوێژی دروست نییە ، بەجۆرێک لاوازە ئێمە دەڵێین : باشتر وایە بسم اللە بڵێی کاتی دەست نوێژ ، ئەگەر نەڵێی دەست نوێژت دروستە و تاوانت لەسەر نییە . .....

دووەم : ھەموو ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە ئەوانەی خەلکیان فێرکردووە وەک عوثمان خوای لێی ڕازی بێت باسی بسم اللە ی نەکردووە ، عوثمان خەلکی فێرکردووە خەلیفە بووە دوای مردنی پێغەمبەر باسی بسم اللە ی نەکردووە ، ئەگەر بسم اللە مەرج بوایا یان واجب بوایا ئەوە بە متواتری نقل دەکرا ، نقل دەکرا بۆ خەلک نقل کردنێکی ڕوون و تێر و تەسەل .

ئەمە وتەی موفقە ڕەحمەتی خوای لێ بێت کە یەکێکە لە گەورەترین زانایانی حەنابلە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٣٠ - ٣٣١ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام