پرسیار : ئایا دروستە کاتی دەست نوێژ گرتن بسم اللە الرحمان الرحیم بڵێی ، یان دەبێت تەنھا بسم اللە بڵێیت ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بسم اللە سونەتە پێش دەست نوێژ کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەڵام بۆ شێوەی بسم اللە ھەر کەسێک الرحمان الرحیم بۆی زیاد بکات جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باشتر وایە الرحمان الرحیم زیاد بکەیت .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون باشتر وایە الرحمان و الرحیم نەڵێی ، تەنھا بسم اللە بڵێی باشترە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە کاملتر بۆ بسم اللە ئەوەیە بڵێی : بسم اللە الرحمان الرحیم ، ئەگەر تەنھا بڵێی : بسم اللە ئەوە بسم اللە ی گوتووە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٣٨٦ .
الشيخ الدردير المالكي رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ناوی خوا دەھێنرێ کاتی شۆردنی دەستەکان ھەتا مەچەک : بسم اللە ، زیادکردنی الرحمان الرحیم جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان . )) الشرح الصغير لأقرب المسالك " (1/ 122) .
وتەی ڕاست بەرفراوانی تێدایە بەڵام ئەگەر تەنھا بسم اللە بڵێ باشترە ، وە کەس نەی گوتووە ھەر کەسێک بسم اللە الرحمان الرحیم بڵێت ھەروەک وایە بسم اللە نەگوتووبێ ئیلا وتەیەکی شاز نەبێ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net