سەردێری پرسیار:ئایا پەنا گرتن بە دروستکراوەکان دەبێتە شیرک ؟

بەرواری دانان :2019-02-10 کۆدی پرسیار:1028

پرسیار:

پرسیار : ئایا پەنا گرتن بە دروستکراوەکان دەبێتە شیرک ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( الإستعاذة ماناکەی : پەناگرتن و گەڕانەوەیە بۆ لای خوا لە لادانی شتی ناخۆش و شەڕ .

پەناگرتن جۆرێکە لە جۆرەکانی عیبادەت چونکە لادانی زیانە ، لادانی شەڕ کەس توانای نییە ئیلا خوا نەبێت ، ھەموو شتێک لە توانای کەس دا نەبێت ئیلا خوا نەبێت ، ئەوە داوا لە کەس ناکرێت ئیلا لەخوا نەبێت ، ئەگەر داوا کرا لە بێجگە لەخوا ئەوە شیرکە ، ئەمە ڕووی پەناگرتنە بە بێجگە لەخوا ، چونکە پەناگرتن عیبادەتە ، وە کردنی عیبادەت بۆ بێجگە لەخوا شیرکە ، بۆچی عیبادەتە ؟

چونکە داواکردنی لادانی زیانە ، وە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پەناگرتن تەنھا بۆ خۆی بێجگە لە کەسی تر ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وإما ينزغنك من الشيطان نزغ فاستعذ بالله إنه هو السميع العليم "

خوای گەورە بە پێغەمبەر دەفەرمووێت : " قل أعوذ برب الفلق " ، " قل أعوذ برب الناس " .....

ئەم ئایەتانە ڕوونی کردۆتەوە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پەناگرتن تەنھا بە خۆی ، وە ڕێگری کردووە بە پەناگرتن بە بێجگە لەخۆی ، بەڵگەیە کە پەناگرتن عیبادەتە ، نابێت بۆ بێجگە لەخوا بێت . )) إعانة المستفيد .

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئایا ئەم حوکمە سەبارەت بە بکەر " کارا " شیرکە بۆ ھەموو جۆرەکانی پەناگرتن ، ئەگەر چی لەتوانای دروست کراوەکانیش دا بێت ؟

وەڵام : ئەمەیان تەفصیلی تێدایە :

ھەندێک زانا دەڵێن : پەناگرتن ناگونجێ ئیلا بە خوا نەبێت ، نابێت پەنا بگریت بە دروستکراوێک ئەگەر لەتواناشی دابێت ، چونکە پەناگرتن ڕوو تێکردنی دڵە ، پەناگرتن گەڕانەوە و خۆ پاراستن و ڕەغبەتە ، ئەم مانایانە ھەموویان ناگونجێن بۆ کەس ئیلا خوا گەورە نەبێت .

ھەندێک زانای تر دەڵێن : بەڵگە ھاتوون کە دروستە پەنا بگریت بە دروستکراوەکان لە شتێک کە لە توانایاندا ھەبێت ، چونکە حەقیقەتی پەناگرتن : ڕاگرتنی شەڕە و داوای یارمەری کردن و پاراستنە لە شەڕ ، پەناگرتنە لەو شەڕەی بەسەریدا ھاتووە ، ئەگەر وا بێت دروستکراوەکان ھەندێک جار توانایان ھەیە ، لەسەر ئەمە پەناگرتن بە بێجگە لەخوا شیرکی گەورەیە ، ئەگەر مخلوق توانای نەبوو ، یان داوای لێکرا لە شتێک توانای نییە ئیلا خوا نەبێت .

ئەوەی دیار بێت ھەروەک پێشتر تەفسیلی تێدایە ، پەناگرتن کردەوەی ئاشکرا و کردەوەی شاراوەی تێدایە ، کردەوەی ئاشکرا داوا کردنی عوذ ، ئەویش داواکردنی ئەوە پارێزراو بیت لەم شەڕە ، یان ڕزگار ببیت لەم شەڕە ، سەبارەت بە کردەوەی شاراوە : ڕووکردنە بەدڵ و ئارام بوونە پێی ، پێویستیەکانی خۆی تەسلیمی دەکات و خۆی بە ئەو دەپارێزێ لەم شەڕە ، ڕزگار بوونی خۆی دەداتە پاڵی .

ئەگەر پەناگرتن ئەم دوو جۆرەی تێدا کۆببێتەوە دروستە بوترێ : پەناگرتن ناگونجێ بۆ کەس ئیلا خوای گەورە نەبێت ، چونکە ھەردووکیان پێکەوە کردەوەی دڵیشی تێدایە ، ھەروەک باسمان کرد کردەوەی دڵ بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ناگونجێ بۆ کەس ئیلا بۆ خوا نەبێت ، ئەگەر مەبەست بە پەناگرتن تەنھا کردەوەی ئاشکرا بێت ، داواکردنی لاچوونی شەڕ بێت بێ ئەوەی کردەوەی دڵی لەگەڵ بێت ، ئەوە دروستە پەنا بگریت بە مخلوق ئەگەر لەتوانای دا بێت ، لەسەر ئەمە بەڵگە ھاتوون بۆ دروستی پەناگرتن بە مخلوق . )) التمھید لاپەڕە ١٦٧ - ١٦٨ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە دەڵێت : دروست نییە پەنا بگریت بە دروستکراوەکان لای یەک زانا ، ئەمە لەسەر اطلاقی خۆی نییە ، بەڵکو مەبەست پێی ئەوە کە لە توانای کەس دا نەبێت ئیلا خوا نەبێت ، چونکە کەس نات پارێزێ لەشەڕ کە لەتوانای کەس دا نەبێت ئیلا خوا نەبێت ، لەوانە پەنا گرتن بە گۆڕەکان ، چونکە ئەوانە نە زیان دەبەخشن وە نە سوودیان ھەیە ، پەناگرتن پێیان شیرکە . )) القول المفید ج١ لاپەڕە ٣٣٠ .

کەواتە زانایان سەبارەت بە پەناگرتن دەڵێن :

(١) ئەگەر پەنا بگریت بە دروستکراوێک لەتوانای دابێت ، ئەمەیان نابێتە شیرک ئەگەر کردەوەی دڵی لەگەڵ نەبێت .

(٢) ئەگەر پەنا بگرێت بە دروستکراوێک لەتوانای کەس دا نییە ئیلا خوا نەبێت ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە .

(٣) پەنا دەگرێت بە دروستکراوێک بەڵام ئامادە نییە ، یان پەنا دەگرێت بە مردووێک ، یان پەنا دەگرێت بە جنۆکە ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام