سەردێری پرسیار:حوکمی دروست کردنی قوبە و منارە بۆ مزگەوت ؟

بەرواری دانان :2019-02-11 کۆدی پرسیار:1031

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دروست کردنی قوبە و منارە بۆ مزگەوت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە قوبە دروست بکرێت بۆ ڕووناکی و فەراحی مزگەوت ، وە دروستە منارەش دروست بکرێ ئەگەر بۆ گەیشتنی دەنگ بێت بۆ شوێنی دوور ، یان بۆ ئەوەی مزگەوت لە دوورەوە بناسرێتەوە و خەلک بێن بۆ مزگەوت ، چونکە وەسائیلەکان حوکمی مقاصدیان ھەیە ، بەڵام نابێت ئیسرافی تێدا بکرێت و نەڕازێندرێتەوە .

پرسیار کراوە لە زانایانی اللجنە الدائمە : ئایا دروستە قوبە دروست بکرێت لە مزگەوت بۆ ڕووناکی و فراوانی ؟

لە وەڵام دا دەڵێن : (( نەمان زانیووە ھیچی تێدا بێت ئەگەر وابێت ھەروەک پرسیار کراوە . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (6/246) .

ئەو وتەی دەڵێت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت منارەی دروست نەکردووە وتەیەکی ڕاستە ، بەڵام لەگەڵ ئەمە ئەو مانایە ھەلناگرێت بڵێیت نابێت منارە دروست بکەیت ، بەڵکو زۆر لە زانایان دەڵێن دروستە منارە دروست بکرێت یان قوبە چونکە سوودی تێدایە ، جێگیر بووە بیلال بانگی داوە لە شوێنی بەرز بۆ ئەوەی دەنگ بگات بە دوورترین شوێن .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە بانگ بدەیت لەسەر شوێنێکی بەرز بۆ ئەوەی دەنگ بڕوات زیاتر ، ..... )) المغنی

ھەندێک زانا دەڵێن لەناو ھاوەڵانیش منارە ھەبووە ، بەڵگە :

(١) عن عبد الله بن شقيق قال : (( من السنة الأذان في المنارة والإقامة في المسجد ، وكان ابن مسعود يفعله . )) رواە ابن أبی شیبة .

واتە : عبداللە بن شقیق دەڵێت : سونەتە بانگ بدەیت لەناو منارە و قامەت بکەیت لەناو مزگەوت ، ابن مسعود ئەمەی دەکرد .

(٢) عن أبي هريرة رضی اللە عنە قال : (( كان قيام النبي صلى الله عليه وسلم قدر ما ينزل المؤذن من المنارة ويصل إلى الصف . )) رواه الإمام أحمد بسند حسن .

واتە : ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : خوێندنەوەی قورئانی پێغەمبەر لەنا نوێژ بۆ درێژی بە ئەندازەیی ھاتنە خوارەوەی بانگدەر بوو لە منارە بێتە خوارەوە و بگات بە ڕێزی نوێژ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە دروست کردنی منارەکان زانراو بێت لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، بەڵام موسلمانان منارەیان دروست کردووە و دانیان پێدا ناوە ، نەم زانیووە کەس ئینکاری کردبێت ، ئیلا ئەوە نەبێت ھەندێک خەلک ئینکاریان کردبێت لەبەر ئەوەی لەسەردەمی پێغەمبەر نەبووە ، گومانی تێدا نییە مەبەستی باش ھەیە چونکە نیشانەیەکە بۆ مزگەوت و دەنگی بانگ زیاتر دەڕوات لە شوێنی بەرز ، مەبەست پێی مەبەستێکی باشە و سوودی ھەیە . )) نور علی الدرب .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام