پرسیار : حوکمی خوێندن لە زانکۆی تربیة الأدیان ، ھەر کەسێک دێت باسی ئاینی خۆی دەکات ، موسلمان نین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن زانست دوو جۆرە :
یەکەم : زانستی شەرعی ، ئەمەیان نابێت بخوێندرێت لای بێجگە لە موسلمان ، بەڵکو نابێت زانستی شەرعی وەربگریت ئیلا لە کەسێک نەبێت جێگای متمانە بێت .
دووەم : زانستی دونیا ، وەک علوم و کیمیا و فیزیا و زانستەکانی تر ، ئەمەیان وەردەگیرێت لە موسلمان و بێجگە لە موسلمان ، بەڵگە :
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: " كَانَ نَاسٌ مِنَ الْأَسْرَى يَوْمَ بَدْرٍ لَمْ يَكُنْ لَهُمْ فِدَاءٌ ، فَجَعَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فِدَاءَهُمْ أَنْ يُعَلِّمُوا أَوْلَادَ الْأَنْصَارِ الْكِتَابَةَ ، قَالَ: فَجَاءَ غُلَامٌ يَوْمًا يَبْكِي إِلَى أَبِيهِ ، فَقَالَ: مَا شَأْنُكَ؟ قَالَ: ضَرَبَنِي مُعَلِّمِي قَالَ: الْخَبِيثُ، يَطْلُبُ بِذَحْلِ بَدْرٍ ، وَاللهِ لَا تَأْتِيهِ أَبَدًا " رواە الإمام أحمد (٢٢١٦) ، وحسنه محققو المسند .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە دیلەکان ، ھەندێک دیل ھەبوون کوشتوویەتی ، وە ھەندێک دیلی تر ھەبوون ئازادی کردوون ، وە ھەندێک دیلی تر ھەبوون ئازادی کردوون بە مال ، ....
وە ھەندێک دیلی تر ھەبوون ئازادی کردوون بەرامبەر بەوەی موسلمانان فێری خوێندن و نووسین بکەن . )) زاد المعاد ج٥ لاپەڕە ٥٩ - ٦٠ .
نابێت موسلمان لەم جۆرە زانکۆیانە بخوێنێت ، وە نابێت کتابەکانیان بخوێنێتەوە ئیلا کەسێکی شارەزا بێت و بییەوێت وەڵامیان بداتەوە ، بەداخەوە موسلمان لە ئاینی خۆی شارەزا نییە لێکۆلینەوە لەسەر ئایینەکانی تر دەکات و دوای دژی ئیسلام دەوەستێت ، خەلکانێکی زۆر منالەکانیان دەنێرنە قوتابخانەی ئەھلی و مامۆستای گاور و جوولەکە و ئایینەکانی تر وانەی پێ دەڵێن و باسی ئایینی بۆ دەکەن ، دایک و باوکی مناڵیش گرینگترین شت لایان ئەوەیە مناڵی فێرە زمانی ئینگلیزی ببێت و شەھادەی بەرز بە دەست بھێنێت ، گرینگ دونیایە لایان نەک دین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net