پرسیار : مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَرَّمَ عَلَى النَّارِ مَنْ قَالَ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَبْتَغِي بِذَلِكَ وَجْهَ اللَّهِ )) ؟
وەڵام : عن عِتْبَانَ بْن مَالِكٍ الْأَنْصارِيَّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَرَّمَ عَلَى النَّارِ مَنْ قَالَ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَبْتَغِي بِذَلِكَ وَجْهَ اللَّهِ )) . رواە البخاري (425) ومسلم (33) .
واتە : لە عیتبانی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڕاستی خوای گەورە قەدەغەی کردووە لەسەر ئاگر ، کەسێک بسووتێنێ کە لەبەر گەیشتن بەڕوخساری خوا وتوویەتی : لا إلە إلا اللە . ))
عن أَنَس بْن مَالِكٍ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لمعاذ رضي الله عنه : (( مَا مِنْ أَحَدٍ يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ صِدْقًا مِنْ قَلْبِهِ إِلَّا حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّارِ . )) رواه البخاري (128) ومسلم (32) .
واتە : نییە کەسێک شایەتی بدات کە ھیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە ئیلا خوا نەبێت و وە موحمەدیش نێردراوی خوایە بە ڕاستگۆی لە دڵی دەربچێت ئیلا خوای گەورە لەسەر ئاگری حەڕام دەکات .
عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رضي الله عنه قال : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( مَنْ شَهِدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ النَّارَ )) .رواە مسلم (29) .
واتە : ھەر کەسێک شایەتی بدات ھیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیلا خوا نەبێت و وە محمدیش نێردراوی خوایە ، ئەوا خوای گەورە قەدەغەی کردووە لەسەر ئاگر .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((
" حرم علی النار " واتە : مەنعی کردووە لە چوونە ناو ئاگر یان ئاگر پێی بگات .
" من قال : لا إلە إلا اللە " واتە بەزمان بیلێت و ئاشکرایی بکات .
" یبتغی بذالك " واتە بە وتەی و دەربڕینی .
" وجە اللە " واتە : بە پاکی بۆ خوا ، نەلێت بۆ ڕیا و سومعە و نیفاق ، بەلکو باوەڕی وابێت تەنھا خوا شایستەی عیبادەتە و بە تەنیا دایبنێ بۆ عیبادەت کردنی و واز لە عیبادەتی بێجگە لە خوا بھێنێت ، وە باوەڕیشی پێی نەبێت و بە شتێکی پووچ دایبنێ ، وە بەریئ بێت لە شیرک و خاوەنی شیرک .
ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە وتنی لا إلە إلا اللە بەس نییە بێ ئەوەی ماناکەی بزانی ، ... )) إعانة المستفيد
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە وەلامە بۆ مورجیئەکان کە دەلێن : بەسە وتنی لا إلە إلا اللە بێ ئەوەی ئیخلاسی لەگەڵ بێت ، وە وەلامە بۆ خەوارج و موعتەزیلەکان ، چونکە مانای فەرموودەکە وایە ھەر کەسێک حەڕامەکان بکات لە ئاگر ھەتا ھەتای نابێت ، بەلام شایستەی سزا دانە ، ئەوان دەلێن خاوەنی تاوانی گەورە ھەتا ھەتایی دەبێت لە ئاگردا . )) القول المفید ج١ لاپەڕە ٩٣
صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( " من قال لا إلە إلا اللە " مەبەست پێی لێرە وتنە بە مەرجەکانییەوە ، وەک وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " حەج عەرەفەیە " واتە : ئەگەر ڕوکن و واجبەکانی تریشی کرد ، کەواتە وتەی لێرە : " من قال : لا إلە إلا اللە " واتە بە مەرجەکانییەوە واتە مەرجەکانی ھاتبێتە دی .
" یبتغی بذالك وجه الله " لەم دەقە دووڕووی لێ دەرچووە ، چونکە کاتێک دەلێن مەبەستیان خوا نییە .
" حرم علی النار " حەڕام کردن لە قورئان و سونەت دێت بە دوو پلە :
یەکەم : حەڕامی مطلق .
دووەم : حەڕامی دوای ماوەیەک .
حەڕام کردنی مطلق واتە ئاگری لەسەری حەڕام دەکات و ناچێتە ناو ئاگر ، یان خوای گەورە لێی خۆش دەبێت و یەکسەر دەباتەوە بەھەشتەوە ، یان لەو کەسانەیە کە دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا ، ئەگەر حەڕامی دوای ماوەیەک بێت ، ھەندێک جار ھەیە دەچێتە ناو ئاگر و پاشا حەڕام دەکرێت ئاگر لەسەری بۆ ھەتا ھەتایی ، ئەم فەرموودە ھەردوو ئیحتمال ھەلدەگرێت . )) التمھید لاپەڕە ٣٤
ســـــــوودەکـــانـــــی ئــــەم فەرموودەیە :
سوودی یەکەم : ھەر کەسێ لا إلە إلا اللە بلێت بە مەرجەکانییەوە ، ئەوا خوای گەورە ئاگری لەسەر حەڕام دەکات .
مەرجەکانی لا إلە إلا اللە ئەمانــەن :
(١) العلم .
(٢) الیقین .
(٣) القبول .
(٤) الإنقیاد .
(٥) الصدق .
(٦) الإخلاص .
(٧) المحبة .
سوودی دووەم : ئەم فەرموودەیە بەلگەیە لەسەر فەزلی یەکتاپەرستی کە ئاگر لەسەری حەڕام دەبێت یان ناچێتەوە ناوی یەکسەر دەچێتە بەھەشت یان بۆ ماوەیەک دەچێتە ناوی ھەتا ھەتایی نابێت لە دۆزەخ .
سوودی سێیەم : ئەم فەرموودەیە بەلگەیە لەسەر بەرفراوانی ڕەحمی خوای گەورە .
سوودی چوارەم : ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە خاوەنی تاوانی گەورە کافر نابێت و لە دۆزەخ ھەتا ھەتایی نابێت ، وە وەلامە بۆ خوارەج و موعتەزیلەکان کە دەلێن لە دۆزەخ ھەتا ھەتایی دەبێت .
یەکێک لە بنچینە گرینگەکانی ئەهلی سونە ئەوەیە کە تەنها کوفر و شیرکی گەورە هەموو چاکەکانی مرۆڤ پوچ دەکات و دەیبات ، کەس کافر نابێت بە کردنی تاوانی گەورە ، بەلام ئەهلی بیدەع دوو دەستە پەیدابوون دژی یەکتری و دژی ئەهلی سونە :
یەکەم : خوارج و معتزلە : ئەمانە موسلمان کافر دەکەن لەسەر کردنی تاوانی گەورە و دەلێن : هەر کەسێک تاوانی گەورە بکات هەمووی کردەوەی باشی پوچ دەبێت ، خوارج دەلێن لە دونیا مامەلەی کافری لەگەل دەکەین و کافر بووە ، وە لە ڕۆژی دوای لە دۆزەخ دا هەتا هەتاییە ، بەلام معتزلە دەلێن لە دونیا لە نێوان دوو پلە دایە ، نە کافرە وە نە موسلمانە ، بەلام ڕۆژی قیامەت لە دۆزەخ هەتا هەتاییە ، کەواتە هەردووکیان یەک دەنگن لە دۆزەخ دەبێت هەتا هەتایی ، وە مانەوەش لە دۆزەخ تا هەتا هەتایی بەس بۆ کافرە .
دووەم : مرجئە : ئەمانە دەلێن چاکەی ئیمان هێنان هەموو تاوانەکان دەبات و نایهێلێت ، وە تاوان زەرەری نییە لەگەل ئیمان .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هیچ شتێک کردەوە پوچ ناکات بێجگە لە شیرک ، چونکە ئەوەی دەمرێت لەسەر ئیمان دەبێت بچێتە بەهەشت ، و لە دۆزەخ دەربهێنرێت ئەگەر چووە ناوی ، ئەگەر هەموو کردەوەی پوچ بێت ئەوە هەر گیز ناچێتە بەهەشت ، ......)) صارم المسلول لاپەڕە ٥٥
سوودی پێنجەم : ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە ئیخلاس مەرجە بۆ ئیمان ھێنان ، وە وەلامە بۆ مورجیئەکان کە دەلێن وتنی لا إلە إلا اللە بێ ئیخلاسیش بەسە بۆی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net