سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسە چییە کە ئەھلی کتاب کافر ناکات ؟

بەرواری دانان :2019-02-12 کۆدی پرسیار:1034

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ئەو کەسە چییە کە ئەھلی کتاب کافر ناکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن کافر نەکردنی ئەھلی کتاب بەدرۆ خستنەوەی وتەی خوای گەورەیە ، وە بەدرۆ خستنەوەی وتەی خوای گەورە کوفرە پەنا بەخوا ، ھەر کەسێک ئەم بیروباوەڕەی ھەبێت واجبە لەسەری تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لەو کوفرە .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە لە کتاب و سونەت و ئیجماع ، ھەر کەسێک ڕیسالەی محمدی پێ بگات و ئیمان نەھێنێت ئەوە کافرە ، عوزری لێ وەرناگیرێت بە ئیجتھاد لەبەر ڕوون و ئاشکرایی ڕیسالە ، وە نیشانەی پێغەمبەرایەتیش . )) مجموع الفتاوی ج١٢ لاپەڕە ٤٩٦ .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری ناوی کافر لەسەر گاور و جوولەکە کە کافرن . )) " مراتب الإجماع " ( ص 119 ) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی جوولەکە و گاور کافر نەکات ئەویش وەک ئەوانە ، ئەوەی کافر کافر نەکات ئەویش وەک ئەوانە ، ئیمان ھێنان بەخوا ئەوەیە ئەوانە کافر بکەی کە خوای گەورە کافری کردوون ، فەرموودەی ڕاست ھاتووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : " من وحد الله وكفر بما يعبد من دون الله، حرم ماله ودمه وحسابه على الله " واتە : ھەر کەسێک خوای گەورە بە تەنیا دابنێت و کوفر بەوە بکات کە بێجگە لەخوا دەپەرسترێت ، ماڵ و خوێن و حەڕام دەبێت و حسابەکەی لەسەر خوای گەورەیە . " وە خوای گەورە دەفەرمووێت : " فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ " [البقرة:256].

دەبێت ئیلا ئیمان بەخوا بھێنیت ، وە تەوحید و ئیخلاس بۆی ، ئیمان بە ئیمانی ئیمانداران دەبێت ئیلا کافرەکان کافر بکات ، ئەوانەی شەریعەتیان پێ گەیشتووە و ئیمانیان نەھێناوە ، وەک جوولەکە و گاور و مەجووس و شیوعی و بێجگە لە ئەمانە ، ئەوانەی ئەمەۆ ھەن و پێش ئەمڕۆش ، ئەوانەی ڕیسالەیان پێ گەیشتووە و ئیمانیان نەھێناوە ، ئەوان ئەھلی ئاگرن و کافرن ، نسأل الله العافية )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (28/46) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک ئینکاری کافری جوولەکە و گاور بکات ئەوانەی ئیمانیان بە محمد نەھێناوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە بەدرۆیان خستۆتەوە ، ئەوە خوای بەدرۆ خستۆتەوە ، بەدرۆ خستنەوەی خوا کوفرە ، ھەر کەسێک بەگومان بێت لە کوفریان ، ئەوە گومانی تێدا نییە لە کوفرەکەی .

ويا سبحان الله ! چۆن ئەم پیاو ڕازی دەبێت بەوە بڵێ : نابێت کوفر بدەیتە پاڵ ئەمانە کە ئەوان دەڵێن : " إن الله ثالث ثلاثة " ، دروستکارەکەیان ئەوانی کافر کردووە ؟ چۆن ڕازی نابیت ئەمانە کافر بکەیت کە دەڵێن : " إن المسيح ابن الله " ، وە دەڵێن : " يد الله مغلولة " ، وە دەڵێن : " إن الله فقير ونحن أغنياء " ؟!

چۆن ڕازی نابیت ئەمانە کافر بکەیت و وشەی کوفر بۆیان بەکاربھێنی کە ئەمانە وەسفی خوای خۆیان دەکەن بە وەسفی خراپ و عەیب و قسە پێ وتن و جنێو ؟! ..... )) " مجموع فتاوى الشيخ العثيمين " ( 3 / جواب السؤال رقم : 386 ) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام