سەردێری پرسیار: لە قورئان لە چەند شوێن باسی ستەمکارترین کەس دەکات ، کێ لەو کەسە ستەمکارترە ڕێگری مزگەوت دەکات ، کێ لەو کەسە ستەمکارترە درۆ دەداتە پاڵ خوای گەورە ، ئایا کێ ستەمکارترینە ؟

بەرواری دانان :2019-02-13 کۆدی پرسیار:1035

پرسیار:

پرسیار : لە قورئان لە چەند شوێن باسی ستەمکارترین کەس دەکات ، کێ لەو کەسە ستەمکارترە ڕێگری مزگەوت دەکات ، کێ لەو کەسە ستەمکارترە درۆ دەداتە پاڵ خوای گەورە ، ئایا کێ ستەمکارترینە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : محمد الأمین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ " ، استفھام لەم ئایەتە ئینکاری یە ، وە ماناکەی نەفی یە ، واتە : کەس لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە ڕێگری مزگەوت دەکات .

ئایەتی تر ھاتوون وای تێ دەگەی پێچەوانەی ئەمە ، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " فمن أظلم ممن افترى على الله كذبا " [ الأعراف : ٣٨ ] ، واته : کێ لەوە ستەمکارترە درۆ دەداتەوە پاڵ خوای گەورە .

خوای گەورە دەفەرمووێت : " فمن أظلم ممن كذب على الله " [ الزمر : ٣٢ ] ، واته : جا چ کەسێک لەوە ستەمکارترە کە درۆ لەسەر خوا ھەڵبەسێ .

خوای گەورە دەفەرمووێت : " ومن أظلم ممن ذكر بآيات ربه فأعرض عنھا " [ الكهف : ٥٧ ] ، واتە : دەبێ کێ لەو کەسە ستەمکارتر بێت کە بە ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری بکرێ کەچی ڕووی لێ ورچەرخێنێ .

وە ئایەتی تری ھاوشێوەی ئەمانە .

جمع لەنێوان ئەم ئایەتانە بەم شێوەیە :

(١) لەوانە : تایبەت کردنی ھەر یەکەیان بە مانای دوای خۆی ، واتە : کەس لەو ڕێگری کەرانە ستەمکارتر نییە کە ڕێگری مزگەوت دەکەن ، کەس لە درۆزنەکان ستەمکارتر نییە لەوانەی کە درۆ دەدەنە پاڵ خوای گەورە ، ئەگەر تایبەت بکەیت بە مانای دوای خۆی کێشە لادەچێت .

(٢) لەوانە : تایبەت کردن بە نسبەت پێشەوە ، واتە : کەس لەوە ستەمکارتر نییە کە سەرەتا ڕێگری مزگەوتی دەکات ، ئەوانەی دوای ئەو لەسەر ڕێگای ئەو دەڕۆن وەک ئەو نین لە ستەم دا .

(٣) لەوانە : کە ابو حیانیش لەسەر ئەم وتەیە و ئەمە وتەی ڕاستە ، نەفی کردنی تفضیل مانای ئەوە ناگەیەنێت نەف یەکسانیش بکات ، ھیچ لەمانەی وەسف کراون ستەمکارتر نیین لە ئەوانی تر ، چونکە یەکسان بوون لە ستەم ، ماناکەی بەم شێوەیە لێ دێت : کەس لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە ڕێگری مزگەوت دەکات وە درۆ دەداتە پاڵ خوای گەورە وە ئایەتەکانی خوای گەورە بەدرۆ دەخاتەوە ، ھیچ کێشە نییە ئەمانە لە ستەم یەکسان بن ، نابێتە بەڵگە یەکێکیان ستەمکارتر بێت لە یەکێکی تر ، ھەروەک ئەوە بڵێیت : کەس شارەزاتر نییە لە فلانە کەس و فلانە کەس بۆ نموونە .

ئەم دوو ڕووە خاوەنی الإتقان باسی کردووە .

ئەوەی ھەندێک پاشینەکان باسیان کردووە استفھام لە وتەی : " ومن أظلم " [ البقرة : ١١٤ ] ، وەک ترساندن و خۆ دوورخستنەوە لێی باسکراوە نەک جێگیر کردنی ستەم بێت وەک ڕاستی نەفی کردنی تر لە ئەوانی تر ، ھەروەک خاوەنی " الإتقان " باسی کردووە ئەوەی دیار بێت لاوازە ، چونکە پێچەوانەی ظاهری قورئانە . )) دفع إیھام لاپەڕە ٢٩ - ٣٠ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام