پرسیار : مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( مَنْ نَزَلَ مَنْزِلاً فقَالَ أَعُوذُ بِكلِمَاتِ الله التّامّاتِ مِن شَرّ مَا خَلَقَ لَمْ يَضُرّهُ شيءٌ حَتّى يَرْحَلَ مِنْ مَنْزِلِهِ ذَلِكَ )) ؟
وەڵام : عَن خَوْلَةَ بِنْت الحَكِيمِ قالت : سمعت رَسُولِ الله -صلى الله عليه وسلم يقَولَ : (( مَنْ نَزَلَ مَنْزِلاً فقَالَ أَعُوذُ بِكلِمَاتِ الله التّامّاتِ مِن شَرّ مَا خَلَقَ لَمْ يَضُرّهُ شيءٌ حَتّى يَرْحَلَ مِنْ مَنْزِلِهِ ذَلِكَ )) رواە مسلم .
واتە : خەولەی کچی حەکیم گوتی : گوێم لە پێغەمبەر بوو درود و سەلامی خوای لێ بێت دەیفەرموو : (( ھەر کەسێک لە مەنزلێکدا دابەزی و پاشان " بە دڵ و زمان " گوتی : أَعُوذُ بِكلِمَاتِ الله التّامّاتِ مِن شَرّ مَا خَلَقَ ، واتە : پەنا دەگرم بە کەلیمە تەواوەکانی خوا ، لە دەست زیان و بەدی ھەر دروستکراوێک کە زیانی و بەدی تێدا بێت ، ئەوا ھیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت ھەتا ئەو مەنزلەی بەجێ دەھێلێت )) .
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە :
" من نزل منزلا " واتە : ھەر کەسێک لە شوێنێک دابەزێت ، جا چ بۆ نیشتەجێ بوون و مانەوەی بێت یان بۆ ماوەیەکی کاتی ، بەڵگە نەکرە ھاتووە سیاقەکە مەرجە ، نەکرە ئەگەر ھات وە سیاقەکە مەرج بوو ئەوە مانای گشتی ھەلدەگرێت .
" کلمات " وشەکان مەبەست پێی وشەی کەونی و شەرعی یە .
" التامات " تەواوی وشە لە دوو شتە :
(١) ڕاستی لە خەبەر .
(٢) دادپەروەری لە ئەحکامەکان .
" لم یضرە شيء " نەکرە سیاقی نەفی یە مانای گشتی ھەلدەگرێت ، واتە شەڕی ھەموو جن و مرۆڤ و بێجگە لە ئەمانە ، وە شەڕی ئاشکراو و شاراوە .
زانایان دەڵێن فەرمووی : ھیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت ، نەیفەرموو تووشی ھیچ نابێت ، واتە : ئەگەر تووشی شتێکیش بوو زیانی پێ ناگەیەنێت .
ســـــــــوودەکــــانــــی فەرموودەکـــە :
سوودی یەکەم : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە قورئان مخلوق " دروستکراو " نییە .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێ دەفەرمووێت : (( کلمات اللە : مەبەستی پێی وتەی خوای گەورە کە بۆ پێغەمبەری دبەزاندووە و پەناگرتن بە قورئان لەشەڕ ڕێگەپێدراوە ، چونکە قورئان وتەی خوای گەورەیە ، وە پەناگرتن بە قورئان پەنا گرتنە بە سیفەتێک لە سیفەتەکانی خوای گەورە ، کە وتەیە ، نەک پەناگرتن بێت بە دروست کراوێک .
ئەھلی سونە و جەماعە ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە کە قورئان مخلوق نییر ، چونکە دروسر نییە پەنا بگریت بە مخلوق ، ئەگەر قورئام مخلوق بوایا وەک جەھمی و موعتەزیلە دەڵێن ، ئەوە ئەمە دەبووە پەناگرتن بە مخلوق و دەبووە شیرک ، ھەروەک فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە پەنا بگریت بە خوا و واز لە پەناگرتنی بێجگە لەخوا بھێنیت . )) إعانة المستفيد .
سوودی دووەم : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پەناگرتن نابێت بە کەس ئیلا خوا نەبێت یان سیفەتەکانی .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەیە توسل بە سیفەتەکانی خوای گەورە دروستە ، ھەندێک پێشینەکان ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە کە قورئان مخلوق نییە ، چونکە دروست نییە پەنابگریت بە بێجگە لەخوا ، فەرموودەکە بەڵگەیە وتە سیفەتێکە لە سیفەتەکانی خوای گەورە ، وە پەناگرتن پێی دروستە و مخلوق نییە . )) تعلیق المفید .
سوودی سێیەم : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ شمولی قورئان و تەواوی قورئان .
سوودی چوارەم : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ فەزلی ئەم دوعایە و کردەوە پێکردن ، وە ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ پارێزراو بێت لە شەڕی جن و مرۆڤ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەیە لەسەر فەزلی ئەم دوعایە ، دەبێت کردەوەی پێ بکەیت . )) تعلیق المفید .
سوودی پێنجەم : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پەناگرتن دروست نییە ئیلا بەخوا یان سیفەتێک لە سیفەتەکانی ، لەبەر ئەوە پەناگرتن عیبادەتە ، بۆ بێجگە لەخوا دەبێتە شیرک .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net