سەردێری پرسیار: مانای ئەم ئایەتە چییە : (( وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الْأَصْنَامَ )) ؟

بەرواری دانان: 2019-02-18 کۆدی پرسیار: 1041

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الْأَصْنَامَ )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الْأَصْنَامَ )) [ إبراھیم : ٣٥ ] .

واتە : ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت لە شیرک دەترسا وتی : خوایە من و نەوەکانم لەوە دوور بگرە لەوەی کە بت بپەرستین یان بێجگە لە تۆ بپەرستین .

محمد الأمین الشنقطی ڕەحـمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم ئایەتە ڕوونی نەکردۆتەوە ئایا وەلامی دوعای ئیبراھیمی داوەتەوە یان نە ، بەلام لە شوێنی تر باس کراوە کە وەلامی ھەندێک دوعاکەی داوەتەوە و ھەندێک لە نەوەکانی پاراستووە لە پەیکەر پەرستی ، ..... )) أضواء البیان ج٣ لاپەڕە ٨٣

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە منالەکانی واتە مناڵی پشتی خۆی ، نەمان زانیووە لە پشتی مناڵی ھەبێ بێجگە لە إسماعیل و إسحاق ، وتراوە : مەبەست پێی بە مناڵەکانی و ئەوانەی پشتی نەوەکانی کە ئەمە ڕاستە ، ئەم ئایەتە بەلگەیە کە دوعای بۆ خەلک بووە لە نەوەکانی ، بەلام حیکمەتی خوای گەورە وەلامی ھەندێک لە دوعاکەی نەداوە ، ھەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوعای کرد ئومەتەکەی شەڕ لەنێوان خۆیان نەکەن ، خوای گەورە وەلامی دوعاکەی نەداوە .

ھەروەھا ڕێگری بۆ وتەی یەکەم ئایەتەکە بە شێوەی کۆ باس کراوە ، ئیبراھیم ھیچ مناڵی نییە بێجگە لە اسحاق و اسماعیل ، ......

ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت لە شیرک ترساوە لەسەر نەفسی خۆی ، ئیبراھیم خەلیلی خوا بووە و پێشەوای یەکتاپەرستان بووە ، ئەی چی دەلێی بۆ ئێمە ؟! ئەمین مەبە لە شیرک ، ئەمین مەبە لە نیفاق ، لە نیفاق ئەمین نابێت ئیلا منافق نەبێت ، لە نیفاق ناترسێت ئیلا ئیماندار نەبێت ، لەبەر ئەوە ابن أبی ملیکە دەفەرمووێت : " گەیشتوومە بە سی ھاوەڵانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھەموویان لە نیفاق ترساون لەسەر نەفسی خۆیان . " ..... )) القول المفید

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەلگەیە بۆ ترسناکی شیرک ، چونکە سەیدی پێغەمبەرەکان دوای پێغەمبەری ئێمە لە شیرک ترساوە ، دەبێت ئێمەش شوێنی بکەوین و زیاتر لە شیرک بترسین . )) تعلیق المفید

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت کە تەحقیقی تەوحیدی کردووە و وەسف کراوە بەوەی کە وەسف کراوە ، وە خۆی پەیکەری شکاندووە بە دەستی خۆی لە شیرک بترسێت ، ئەی کێ دەبێت ئەمین بێت دوای ئەو . )) التمھید لاپەڕە ٥٨

بغوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بلێت : ئیبراھیم معصوم " پارێزراو " بووە لە پەیکەر پەرستی ، چۆن دوعای کردووە ؟! وە ھەروەھا زۆر لە مناڵەکانی تووشی پەیکەر پەرستی بوون ؟! کوا وەلامی دوعاکەی ؟!

وەلام // وتراوە : دوعا بۆ حەقی ئیبراھیم زیاتر پارێزراوتر بوونە لە شیرک و جێگیر بوونە ، سەبارەت بە دوعا کردن بۆ مناڵەكانی مەبەست پێی مناڵی پشتیەتی ، مناڵی پشتی خۆی ھیچیان پەیکەریان نەپەرستووە .

وتراوە : مەبەست پێی دوعایی بۆ ئیمانداری نەوەی خۆی کردووە لە پەیکەر پەرستی دوور بن . ))

ســـــــوودەکانی ئـــــەم ئـــــایــــــەتـــــە :

سوودی یەکەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە کە ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت لە شیرک ترساوە کە ئیمامی یەکتاپەرستان بووە ، کەواتە دەبێت موسلمان زیاتر لە شیرک بترسێت .

سوودی دووەم :ئەم ئایەتە بەلگەیە موسلمان دەبێت دوعا بۆ مناڵ و نەوەکانی خۆی بکات .

سوودی سێیەم : قبول نەکردنی دوعایەک لە لایەن خواوە مەرج نییە کەسەکە باش نەبێت ، چونکە خوای گەورە دوعای محمد سەلامی خوای لێ بێت قبول نەکردووە لەوەی کە داوای کرد ئومەتەکەی شەڕ دژی یەکتر نەکەن .

سوودی چوارەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە نەترسان لە شیرک و ئەمین بوون لە شیرک نیشانەیە بۆ نقص لە تەوحیدا .

سوودی پێنجەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە موسلمان دەبێت بۆ دوعا کردن لە خۆی دەست پێ بکات و بۆ خۆی بکات ، پاشان بۆ نزیکەکانی و موسلمان بكات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام