سەردێری پرسیار: دوعای نوێژی استخارە کەی دەکرێت ، وە دروستە دەستەکانت بەرز بکەیتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-02-18 کۆدی پرسیار:1043

پرسیار:

پرسیار : دوعای نوێژی استخارە کەی دەکرێت ، وە دروستە دەستەکانت بەرز بکەیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دوعای استخارە دوای سەلام دانەوە لە دوو ڕەکاعەت دەکرێت ، بەڵگە :

(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوات لێ بێت دەفەرمووێت : (( فَلْيَرْكَع رَكْعَتَيْنِ مِنْ غَيْرِ الْفَرِيضَةِ ، ثُمَّ لِيَقُلْ اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ ... الحديث ) رواه البخاري (1166) ، والترمذي (480) ، واتە : دوو ڕەکاعەت نوێژ بکە بێجگە لە نوێژی واجب ، پاشان بڵێ اللھم إنی أستخرك بعلمك ، ....

مباركفوري رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتەی : " فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ " واتە : دوو ڕەکاعەت نوێژ بکە ، وتەی : " من غیر الفریضة " ، بەڵگەیە سونەتی استخارە ناھێتەدی بە دوعا کردن دوای نوێژی واجب ، وتەی : " ثم لیقل " واتە : دوای نوێژ . )) " تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي " (2/482) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( موسلمان کاتێک نوێژی استخارە دەکات دوعا دەکات دوای سەلام ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " إذا هم أحدكم بالأمر فليركع ركعتين من غير الفريضة ، ثم ليقل : اللهم إني أستخيرك بعلمك " الحدیث .

ئەمە بەڵگەیە دوعا دوای سەلام دانەوە دەبێت لەنوێژ ، باشتریش وایە دەستەکانت بەرز بکەیتەوە ، چونکە دەست بەرز کردنەوە ھۆکاری قبول بوونی دوعایە . )) " مجموع فتاوى ابن باز " (11/ 389) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام