پرسیار : حوکمی خەساندنی پیاو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خەساندنی مرۆڤ حەڕامە .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( خەساندنی مرۆڤ حەڕامە بچووک بێت یان گەورە ، لەبەر ھاتنی فەرموودە نەھی کردووە لە خەساندن .
ابن حجر دەڵێت : ئەو نەھی یە بۆ حەڕمی یە ، بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت بۆ نەوەی ئادەم ، ئەو نەھییەی ھاتووە لەسەر ئەومە :
عبداللە بن مسعود دەفەرمووێت : ئێمە غەزامان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە ھیچ شتمان نەبوو ، گوتمان : ئایا خۆمان نە خەسێنین ؟ نەھی لەئێمە کرا بۆ خەساندن . رواە البخاری (٤٧٨٧) ، ومسلم (١٤٠٤) . ...... )) "الموسوعة الفقهية " ( 19 / 120 ، 121 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بڵێت خەساندنی مرۆڤ دروستە ؟
دەڵێین : دروست نییە ، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی نەوە دەبڕدرێت ، کەواتە ئەوەی خەسێندراوە ژن ناھێنێت . )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٤١٣ ، دار ابن ھیثم .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net