پرسیار : ئایا دروستە دوعای استخارە لەسەر وەرەقە بخوێنیتەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە دوعای استخارە لەسەر کاغەز بخوێنیتەوە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ ڕێگری مرۆڤ دوعا بخوێنێتەوە لەسەر کاغەز ئەگەر لەبەری نەکردبێت ، وە لەو کاتانە بخوێنێتەوە کە پێی خۆشە دوعای تێدا بکات ، وەک : کۆتای شەو یان کاتی شەو یان کاتەکانی تر ، بەڵام ئەگەر بۆی کرا لەبەری بکات و بە لەبەر بڵێت و بە خشوع ئەوە کامل ترە . )) "مجموع الفتاوى " (30/31) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر دوعا استخارە لەبەر بکەیت و ئەگەر بخوێنیتەوە لەسەر کتاب ئەوە بەرفراوانی تێدایە ، ئەوەی لەسەرت بێت ئامادەبوونی دڵ و خشوعە بۆ خوا ، وە ڕاست بیت لە دوعا . )) "اللجنة الدائمة" (8/161) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net