سەردێری پرسیار:تەفسیری ئەم ئایەتە چییە : (( وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (٢٦) إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ (٢٧) وجعلها كلمة باقية في عقبه لعلهم يرجعون (٢٨) )) الزخرف .

بەرواری دانان :2019-02-21 کۆدی پرسیار:1049

پرسیار:

پرسیار : تەفسیری ئەم ئایەتە چییە : (( وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (٢٦) إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ (٢٧) وجعلها كلمة باقية في عقبه لعلهم يرجعون (٢٨) )) الزخرف .

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (٢٦) إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ (٢٧) وجعلها كلمة باقية في عقبه لعلهم يرجعون (٢٨) )) الزخرف .

واتە : باسی ئەوەش بکە کاتێک ئیبراھیم بە باوکی و قەومەکەی گوت : بە تەئکید من بەریم لە ھەر چییەک کەئێوە دەیپەرستن ، جگە لەو خوایەی کە دروستی کردووم ، جا بەڕاستی ھەر ئەویش ھیدایەتم دەدات ، کارێکی کرد کە ئەو وشەیە " وشەی یەکتاپەرستی " پاش خۆیشی لە نەوەکانییدا ھەر بمێنێت ، تا بەلکو بگەڕێنەوە بۆ لای خوا .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " إلا الذى فطرنى " بەلگەیە یەکتاپەرستی تەواو نابێت ئیلا بە کوفر کردن بە بێجگە لەخوا و ئیمان ھێنان تەنھا بە خوا ، ....

دەبینرێت لە ھەندێک ولاتی ئیسلامی کەسێک نوێژ دەکات و زەکات دەدات و بە ڕۆژوو دەبێت و حەج دەکات ، لەگەڵ ئەمەش دەچن بۆ لای گۆڕەکان سوجدە و ڕکوعیان بۆ دەبەن ، ئەمانە کافرن یەکتاپەرست نین ، ھیچ کردەوەیەک لێیان وەرناگیرێت ، ئەمە ترسناکترین شتە بەسەر ولاتەکانی ئیسلامی ، چونکە کوفر کردن بە بێجگە لە خوا لای ئەوان ھیچ نییە ، ئەمە نەزانینە لە ئەوان ، وە کەمتەر خەمی یە لە زانایەکانیان ، چونکە خەلکی نەزان شت وەرناگرن ئیلا لە کەسی شارەزا نەبێت ، بەڵام ھەندێک خەلک پەنا بە خوا زانای دەولەتن نەک زانای میلەت .

سەبارەت بە وتەی ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت : " إلا الذى فطرنى " نەی وت ئیلا اللە دوو سوودی ھەیە :

یەکەم : ئاماژەیە بۆ علەتی خوا بە تاک دانان لە عیبادەت ، چونکە ھەروەک چۆن بە تەنیایە لە دروست کردن ، دەبێت بە تەنیا دابنرێت لە عیبادەتیش .

دووەم : ئاماژەیە بۆ بەتالی عیبادەتی پەیکەرەکان ، چونکە ئێوەی دروست نەکردووە ھەتا بیپەرستن ، ھەروەھا ھۆکارەکانی تەوحیدی لەخۆ گرتووە کە نەفی و جێگیر کردنە ، ئەمە بەلاغەتی تەواوی ئیبراھیمە لە دەربڕین .

سوود لەم ئایەتە ئەوەیە کە تەوحید ناھێتەدی بە عیبادەتی خوا لەگەڵ کەسی تر یان شتی تر بێجگە لەخوا ، بەلکو دەبێت ئیلا بە پاکی بۆ خوا بێت ، خەلک لەم مقامە سێ بەشن :

بەشێکیان تەنھا خوا دەپەرستن بە تەنیا .

بەشێکیان تەنھا بێجگە لە خوا دەپرستن .

بەشێکیان خوا دەپرستن و بێجگە لە خواش دەپەرستن .

تەنھا یەکەمیان یەکتاپەرستە . )) القول المفید

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەم ئایەتە ھەروەک باسمان کرد بەلگەیە لەسەر مانای تەوحید ، وە شایەتی لا إلە إلا اللە : بەری بوونە لە شیرک و خوا بەتەنیا دانانە لە عیبادەت ، ئەمە تەفسیری لا إلە إلا اللە . )) إعانة المستفيد .

ســـــــــــــوودەکانی ئــــــەم ئـــــایــــــەتـــــە :

سوودی یەکەم : یەکتاپەرستی واتە بەری بوون و کوفر کردنە بە شیرک و خاوەنی شیرک .

سوودی دووەم : ئەم ئایەتە مانای لا إلە إلا اللە تێیدایە ، " إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ " مانای لا آلە تێدایە ، " إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى " مانای إلا اللە تێدایە .

سوودی سێیەم : تەوحید و تەفسیری وشەی شایەتوومان کوفر کردن و بەری بوونە لە عیبادەتی بێجگە لە خوا و تەنھا خوا پەرستنە .

سوودی چوارەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە ئەوەی شایستەی پەرستن بێت ئەوەیە کە مرۆڤی دروست کردووە ، ئاماژەیە بۆ ئەوە کە نابێت عیبادەتی پەیکەر و ئەستێرە و شتی تر بکەی بێجگە لە خوا ، چونکە ئەمانە دروستکەری مرۆڤ نین .

سوودی پێنجەم : ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئەسڵی دینی پێغەمبەران یەک دین بووە کە یەکتاپەرستی یە .

سوودی شەشەم : حەقی گوتن بە ئاشکرایی سیفەتی پێغەمبەران بووە .

سوودی حەوتەم : واجبە ئینکاری خراپە بکەیت ئەگەر چی نزیکی تۆش بێت .

سوودی ھەشتەم : واجبە بەری بیت لە شیرک و خاوەنی شیرک .

سوودی نۆیەم : ڕوونکردنەوەی ھیدایەتی تەوفیق کە تایبەتە بەخوا و تەنھا بە دەست خوایە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام