سەردێری پرسیار: ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە چییە : (( عن ٲبی وافدِِ اللیثي قال : خرجنا مع رسول الله صلی الله علیه و سلم الی حنین و نحن حدثاء عهد بكفر ، وللمشركین سدرة یعكفون عندها ..... )) ؟

بەرواری دانان :2019-02-23 کۆدی پرسیار:1050

پرسیار:

پرسیار : ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە چییە : (( عن ٲبی وافدِِ اللیثي قال : خرجنا مع رسول الله صلی الله علیه و سلم الی حنین و نحن حدثاء عهد بكفر ، وللمشركین سدرة یعكفون عندها ..... )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عن ٲبی وافدِِ اللیثي قال : خرجنا مع رسول الله صلی الله علیه و سلم الی حنین و نحن حدثاء عهد بكفر ، وللمشركین سدرة یعكفون عندها ، و ینوطون بها اسلحتهم ، یقال لها : ذات ٲنواط ، فمررنا بسدرة ، فقلنا : یا رسول الله ، اجعل لنا ذات ٲنواط ، كما لهم ذات ٲنواط ، فقال رسول الله صلی الله علیه و سلم:[ الله اكبر!! ٳنها السنن ، قلتم و الذی نفسی بیده كما قالت بنو اسرائیل لموسی :[ اجعل لنا الها كما لهم ٲلهه قال انكم قوم تجهلون] الاعراف ۱۳۸لترکبن سنن من کان قبلکم] رواە الترمذي و صححه (۲۱۸۰) .

واتە : ابو وافد اللیثی دەلێت : لەگەل پێغەمبەری خوا دا چوینە دەر بۆ حونەین ، ئەو کاتە تازە موسلمان بووین ، موشریکەکانیش دارێکی سیدریان هەبوو لە پالیدا دەمانەوە بۆ موبارەکی ، سیلاحەکانیان پێوە هەلدەواسی بۆ موبارەکێ پێیان دەگوت : ( ذات ٲنواط ) ، واتە : درەختی هەلواسین بۆ بەرەکەت .ئێمەش کە بەلای درەختەکە دا تێپەڕ بووین گوتمان ئەی پێغەمبەری خوا تۆش درەختێکمان بۆ دابنێ ، وەک ئەوان چەکەکانمان پێوە هەلواسین ، (( واتە بۆ موبارەکی بۆ ئەوەی تیژ بێت و کاریگەری زور بێ لەسەر دوژمن )) ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێ فەرمووی : اللە اکبر ! ئەوە رێبازەکانە ( واتە رێبازی کافرەکان ) سوێند بەو زاتەی روحی محمدی بە دەستە ئەوەی ووتتان هەر وەک ئەوە وایە کە نەوەکانی اسرائیل بە موسا یان گوت : (( ئەی موسا پەرستراوێک مان بۆ دابنێ هەروەک چۆن کافرەکان پەرستراوێکیان هەیە ، موسا فەرمووی بەراستی ئێوە قەومێکن نازانن )) . سوێند بە خوا ئەی ئوممەتەکەم ئێوەش دەکەونە شوێن رێبازی قەومەکانی پێش خۆتان .

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزیت دەفەرموویت : (( موشریکەکان داری سیدریان هەبوو باوەریان بە دارە هەبوو ، بیرو باوەرەکەیان تێدا سێ شتی تێدا بوو :

یەکەم : ئەوان ئەو دارەیان بە گەورە دادەنا .

دووەم : ئەوان لەوێ دەمانەوە وەک عیبادەت.

سێیەم : ئەوان چەکیان هەلدەواسی بە ئومێدی ئەوەی بەرەکەت نەقل ببێت لە دارەوە بۆ چەکەکانیان ، بۆ ئەوەی تیژ بێت و کاریگەری زۆری لە سەر دوژمن هەبێت و زیاتر خێری تێدا بێت.

کردەوەی ئەوان شیرکی گەورە بوو ، چونکە بە گەورەیان داناو لە لای مانەوە ، مانەوە عیبادەتە ئەویش بریتی یە لە مانەوە لە شوێنێک و پەیوەست بوون پێی بە مەبەستی بە گەورە دانان و نزیک بونەوە ، چونکە داوای بەرەکەتیان کرد ، کەواتە بوو بە شیرکی گەورە لەبەر ئەوەی ئەم سێ شتەی تێدا کۆبوەوە ، .......

هه ندێک زانا دەلێن : ئەمەیان شیرکی بچووک بوو نەک شیرکی گەورە ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێ یان نەکرد بە نوێ کردنەوەی ئیسلامیان ، بەلگە لەسەر ئەوە دەڵێت : ((سوێند بەو زاتەی روحی محمدی بە دەستە ئەوەی ووتتان هەر وەک ئەوە وایە کە نەوەکانی اسرائیل بە موسایان ووت )) لێرە تەنها ووتەی چوواندووە بە ووتە .

شێخ دانی بەوە ناوە کە ئەوان کافر نەبوونە ، لە مسائلەکان دەلێت : شیرک تێدا هەیە گەورەیە و هەیە بچوکە ، چونکە ئەوان هەلنەگەرانەوە بەمە .

ئەوەی دیار بێت لەم فەرموودەیە شیرکی گەورەیە ئەوەی موشریکەکان توشی بوون تەنها تەبەروک کردن بۆ ذات ٲنواط ناگەرێتەوە ، بەڵکو بۆ بەگەورە دانان و مانەوەشیان لە لای دار دەگەڕێتەوە . )) التمھید لاپەڕە ١٣٤ - ١٣٦

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( تەبەڕوک کردن بە دار و بەرد سونەتی موشریکەکانە ، وە سونەتی سەردەمی نەزانینە ، ھەر کەسێک وا بکات ئەوا خۆی چوواندووە بە کافرەکان ، وە ئەویش کافرە وەک ئەوان ، ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەو کەسەی گۆڕ دەپەرستێت و وە ئەو کەسەی لات و عوزا دەپەرستێت ، یان ئەو کەسەی داوای بەرەکەت لە دار دەکات و ئەوەی داوا لە پەیکەر دەکات ، ھیچ جیاوازی نییە لە نێوان ھەردووکیان .

ھەروەھا بابەتێکی تری گرینگ لەم فەرموودەیە ئەویش ئەوەیە کە نییەتی باش حوکمی شەرعی ناگۆڕێت ، ئەمانە نییەتیان باش بوو ، بەڵام پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لێیان قبول نەکرد ، بەڵکو ئینکارییانی کرد لەسەر ئەمە ، ....

ھەروەھا ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی گەورەی تێدایە کە ئەویش ترسانکی خۆ چوواندنە بە کافر و موشریکەکان ، چونکە ئەمە سەر دەکێشیت بۆ تووش بوون بە شیرک . )) إعانة المستفيد

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام