سەردێری پرسیار: مانای ئەم ئایەتە چییە : (( قل إن صلاتی و نسكی و محیای و مماتی لله رب العالمین لا شریك له وبذلك أمرت وأنا أول المسلمین )) ؟

بەرواری دانان: 2019-02-23 کۆدی پرسیار: 1051

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( قل إن صلاتی و نسكی و محیای و مماتی لله رب العالمین لا شریك له وبذلك أمرت وأنا أول المسلمین )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قل إن صلاتی و نسكی و محیای و مماتی لله رب العالمین لا شریك له وبذلك أمرت وأنا أول المسلمین )) [ الأنعام : ١٦٢ ١٦٣ ]

واتە : ئەی محمد بڵێ بەو موشریکانە بە تەئکید دوعاکردن و نوێژەکانم و خوێن ڕشتنم ، واتە ئاژەڵ سەر بڕینم و قوربانی کردنم تەنها حەقی اللە یە ، و کردەوەکانم لە ژیانم دا و ئەوەشی کەلەسەری دەمرم ، تەنها بۆ ئەوەیە کە پەروەرگاری جیهانی یەکانە . هیچ شەریکی نیە لەو عیبادەتانەدا بەمە فەرمان دراوە بەسەرمدا کە تەوحید و ئیخلاسە ، منیش یەکەمینی موسڵمانەکانم لەم ئوممەتەدا .

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( " ونسکی " النسك : لە زمان دا واتە عیبادەت ، لەشەرع دا واتە ئاژەل سەربڕین .

ئایا ئەم ئایەتە لەسەر مانای زمانەوانی لێک دەدەینەوە یان لەسەر مانای شەرعی ؟

پێشتر باسمان کرد ئەوەی هاتبێ لە زمانی شەرع بە مانای شەرعی لێک دەدرێتەوە ، هەروەک چۆن ئەوەی هاتبێت لە زمانی عورف ئەوا لەسەر مانای عورف لێک دەدرێتەوە ، وە لە زمانی عەرەب لەسەر عەرەب لێک دەدرێتەوە ، ....

" وأنا أول المسلمین " لەوانەیە مەبەست لە یەکەمی لە کات بێت ، مەبەست پێی ئەوەیە من یەکەم موسلمانی ئەم ئوممەتەم ، چونکە یەکەم کەس بووە موسلمان بووە .

وە لەوانەیە مەبەست پێی بە یەکەمی معنوی بێت " نابەرجەستە " ، بە تەئکید گەورەترین موسلمان و پابەندترین کەس بە ئیسلامەوە و ملکەچ بوون بۆ خوا پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت . )) قول المفید ج۱ لاپەرە۲۷۷-۲۸۰

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرموێت : (( لام لە زمانەوانیدا چەند مانایەک هەلدەگرێت ، بە مانای مولک دێت ، هەروەک لە ووتەی خوای گەورە کە دەفەرموێت : " اما السفینة فكانت للمساكین " [ الکھف: ٧٩ ] .

هەروەها بە مانای تایبەت مەندی دێت کە وەک مولک وایە و نزیکە لێی ، وە بە مانای شایستەش دێت . هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت : " الحمدللە " ، واتە : هەموو جۆرەکانی سوپاسی شایستەی خوای گەورەیە.......

وتەی خوای گەورە : " قل انَّ صلاتی و نسكی " بەلگەیە لەسەر تەوحیدی عیبادەت ، وە وتەی : " محیای و مماتی " بەلگەیە لەسەر تەوحیدی پەروەردگاریەتی " الربوبیە" ، وە لام لە وتەی خوای گەورە : " للە " ئەگەر بۆ دووی سەرەتا بگەڕێتەوە کە نوێژ و سەربڕینە هەردووکیان بە مانای شایستە دێن ، واتە : الاستحقاق ، بەلام ئەگەر بۆ دووی کۆتایی بگەرێتەوە بە مانای مولک دێن ، لەبەر ئەوە زانایانی تەفسیر دەڵێن : " قل ان صلاتی و نسکی " للە استحقاقا ، " ومحیای و مماتی " لله ملكا ، و تدبیرا ، تصرفا . )) التمهید لاپەرە۱٤۵-۱٤٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام