پرسیار : چۆن مامەلە لەگەڵ حاکم بکەین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ڕێگای شەرعی بۆ مامەلە کردن لەگەڵ حاکم دەست گرتنە بە سونەتی پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، مامەلە کردن لەگەل حاکم بەم شێوەیە دەبێت :
یەکەم : واجبە گوێڕایەلی بکەیت ئەگەر چی ستەمت لێ بکات و مالت بخوات ، بەڵکو ھەتا لێشت بدات ، بەڵگە :
عن حذيفة بن اليمان قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( يكون بعدي أئمة لايهتدون بهداي ، ولا يستثنون بسنتي و سيقوم فيهم رجال قلوبهم قلوب الشياطين في جثمان إنس )) قال : قلت : كيف أصنع يا رسول الله إن أدركت ذالك ؟ قال : (( تسمع وتطيع للأمر وإن ضرب ظهرك وأخذ مالك فاسمع وأطع )) رواه مسلم (١٨٤٧) .
دووەم : ئارام گرتن لەسەر ئەو شتانەی دەیبینی لە حاکم و پێت ناخۆشە ، نابێت لەسەری دەربچیت ، بەڵگە :
عن ابن عباس رضی اللە عنە قال : قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم : (( من کرە من أمیرە شیئا فلیصبر علیە ، فإنە لیس أحد من الناس خرج من السلطان شبرا فمات علیە إلا مات میتة جاهلية )) رواه البخاري (٧٠٥٣) ، ومسلم (١٨٤٩) .
سێیەم : حەقی حاکم پێ بدەیت کە گوێڕایەلی کردنییەتی ئیلا لە تاوان نەبێت ، وە داوا لەخوا بکەیت بۆ حەقی خۆت کە حاکم ڕێگری کردوویت ، داوای حەقی خۆت نەکەیت بە ڕێگای مظاهرە و دروست کردنی گرژی و ئالۆزی ، چونکە سەر دەکێشێت بۆ خوێن ڕشتن و دزی کردن و تێک چوونی بەرقراری .
عن ابن مسعود رضی اللە عنە عن النبی صلی اللە علیە وسلم قال : (( ستکون بعدی أثره وأمور تنكرونها )) قالوا : فما تأمرنا . قال : (( تؤدون الحق الذي عليكم ، وتسألون الله الذي لكم )) رواه البخاري (٧٠٥٢) ، ومسلم رقم (١٨٤٣) .
چوارەم : ئامۆژگاری و دوعا کردن بۆی ، چونکە بە دوعا کردن بۆ حاکم و چاک بوونی حاکم خەلک باش دەبێت و شار ولات چاک دەبێ .
بربھاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرمانمان پێکراوە دوعای چاک بوون بۆیان بکەین ، فەرمان نەکراوە دوعایان لێ بکەین ئەگەر ستەم بکەن ، چونکە ستەمیان لەسەر نەفسی خۆیانە ، وە چاک بوونیان بۆ نەفسی خۆیان و موسلمانانە . )) شرح السنة لاپەڕە ١١٦ - ١١٧ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
www.ferdaws.net