سەردێری پرسیار:ئایا خوای گەورە دوو چاوی ھەیە ؟

بەرواری دانان :2019-02-25 کۆدی پرسیار:1055

پرسیار:

پرسیار : ئایا خوای گەورە دوو چاوی ھەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایانی ئەھلی سونە یەک دەنگن لەسەری ئەوە کە خوای گەورە دوو چاوی ھەیە ، بەڵگە :

(١) عَنْ عَبْدِ اللَّهِ [بن مسعود]، قَالَ : ذُكِرَ الدَّجَّالُ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: إِنَّ اللَّهَ لاَ يَخْفَى عَلَيْكُمْ، إِنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِأَعْوَرَ - وَأَشَارَ بِيَدِهِ إِلَى عَيْنِهِ - وَإِنَّ المَسِيحَ الدَّجَّالَ أَعْوَرُ العَيْنِ اليُمْنَى، كَأَنَّ عَيْنَهُ عِنَبَةٌ طَافِيَةٌ . رواە البخاری (٧٤٠٧) .

ابن خزيمە رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئێمە دەڵێین : خوای ئێمە دروستکار دوو چاوی ھەیە پێی دەبینێت ، ئەوەی ژێر زەوی و ژێر چینی حەوتەمی زەوی دا ، وە ئەوەی لە ئاسمانەکان دا ، .... )) کتاب التوحید ج١ لاپەڕە ٧٦ .

ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایانی ئەھلی سونە یەک دەنگن کە دوو چاوی ھەیە ، پاڵپشتی بۆ ئەمە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە دەجال : دەجال کوێرە ، خوای ئێوە کوێر نییە . )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (3/ 235).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام