پرسیار : بۆچی بە ئەبو بکریان دەوت عتیق ؟ بۆچی ئەم نازناوەی لێ نراوە ؟
وەلام : عتیق ، واتە : ڕزگار ، زانایان چەند وتەیان ھەیە سەبارەت بەم ناوە :
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەم ناوە لێ ناوە ، دەفەرمووێت : (( تۆ ڕزگار بووی خوای لە ئاگر . )) .
عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : ئەبوبکر ڕۆیشتە خزمەت پێغەمبەری خوا شەلامی خوای لێ بێت ، پێغەمبەر ھەر کە چاوی پێ کەوت پێی فەرموو : (( موژدە بۆ تۆ ڕزگاری لە ئاگر لەلایەن خواوە . )) .
دووەم : ھەندێک زانا دەلێن پێیان ووتووە عتیق لەبەر جوانی ڕوومەتی .
سێیەم : ھەندێک زانا دەلێن لەبەر ئەوەی زۆر خێرمەند بووە .
چوارەم : ھەندێک زانا دەلێن دایکی ئەبوبکر کوڕی بۆ نەدەما و دەمردن ، کاتێ ئەبوبکری بوو ڕووی کردە کەعبەی پیرۆز و وتی : (( خوایە ئەم لە مردن ببەخشە و بیدە بە من . )) .
زانایان دەلێن ئەگەر ھەموو ئەم ھۆکارانەش ڕاست بن کێشە نییە ، چونکە :
(١) ئەبوبکر دەمووچاوی تابلێی جوان و درەوشاوە بووە .
(٢) نەژادی باش بووە و لە مێژەوە خێر مەند بووە .
(٣) لە ئاگری دۆزەخیش دەبەخشرێت بە پێی موژدەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بۆی .
(٤) وە دایکیشی مناڵی کوڕی بۆی نەدەما و دەمردن ، وە دوعاشی کردووە بۆ مانەوەی ئەم کوڕە و بەخشینی لە مردن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net