پرسیار : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قال ربی أنی یکون لی غلام وقد بلغنی الکبر وامرأتی عاقر )) [ ال عمران : ٤٠ ] ، ئایا زەکەریا بەگومان بوو لە توانای خوای گەورە ؟
وەڵام : محمد الأمین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە دەفەرمووێت : " هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ " [ ال عمران : ٣٨ ] .
ئەم ئایەتە بەڵگەیە زەکەریا گومانی نییە لە توانای خوای گەورە کە مناڵی پێ دەدات لەو تەمەنە گەورەیە .
ئایەتی تر ھاتووە وا گومان دەبردێ پێچەوانەی ئەمەیە ، ئەویش ئەوەیە خوای گەورە دەفەرمووێت : " قال ربی أنی یکون لی غلام وقد بلغنی الکبر وامرأتی عاقر " [ ال عمران : ٤٠ ] .
وەڵام بۆ ئەمە لەم چەند ڕووەوەیە :
یەکەم : ما أخرجە ابن جریر عن عکرمە والسدی ، زەکەریا کاتێک فریشتە بانگی کرد لە میحراب دابوو و نوێژی دەکرد : " أن اللە یبشرك بیحیی " [ ال عمران : ٣٩ ] ، شەیتان پێی گوت : ئەم بانگ کردنە ھی فریشتە نییە ، بەڵکو ئەمە بانگی شەیتان بوو ، گومان بۆ زەکەریا ھات لەو بانگە کە ھی شەیتان بێت ، لەو کاتەی تووشی گومان بوو پێش ئەوەی دڵنیا بێت لە لایەن خواوە گوتی : " أنی یکون لی غلام " [ ال عمران : ٤٠ ] ، بۆیە داوای نیشانەی لە خوا کرد : " رب اجعل لی آية " [ ال عمران : ٤٠ ] .
دووەم : استفھامەکە ھی خەبەرە ، چونکە نەیدەزانی خوای گەورە مناڵی پێ دەدات لە خێزانی خۆی پیر ، یان فەرمانی پێ دەکات ژنێکی گەنج مارە بکات ، یان ھەردووکیان گەنج دەکاتەوە .
سێیەم : استفھامەکە استفھامی سەر سوڕمان و بەگەورە دانانە ، لەبەر تەواوی توانای خوای گەورە . )) دفع ایھام لاپەڕە ٥٤ - ٥٥ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net