سەردێری پرسیار:ئەگەر ڕێگرێک ھەبوو ئاو بگاتە پێستی مرۆڤ کاتی دەست نوێژ ئایا دەست نوێژی دروستە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:106

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر ڕێگرێک هەبوو ئاو بگاتە پێستی مرۆڤ کاتی دەست نوێژ ئایا دەست نوێژی دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن یەکێک لە مەرجەکانی دروستی دەست نوێژ ئەوەیە دەبێت ئاو بگات بە پێستی ، ئەگەر نەگات بە پێسی و تەڕ نەبێت دەست نوێژی دروست نییە و نوێژی پووچە ، بەلگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە ابو ذر دەفەرمووێت : (( فٳذا وجدت الماء فٲمسه جلدك فٳن ذالك خیر )) رواە ابو داود (۳۳۲) .

واتە : ئەگەر ئاوت دەست کەوت پێستت تەڕ بکە چونکە ئەمە بۆت چاکەیە و باشترە .

(٢) عن ٲنس رضی الله عنه قال : رٲی النبي صلی الله علیه وسلم رجلا ، وفي قدمه مثل الظفر لم یصبه الماء ، فقال : (( ارجع فٲحسن وضوءك )) رواە ابو داود (۱۷۳) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینی بە قەدەر نینۆکێک پێیەکانی تەڕ نەببوو ، وتی : (( بگەڕێوەوە دەست نوێژ بە جوانی هەلبگره )) .

هەروەها فەرموودەی خالد بن معدان هاتووە فەرمانی پێ کردووە نوێژ دووبارە بکاتەوە ، رواە ابو داود (۱۷٥) .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر لەسەر پێستی مرۆڤ هەر شتێکی ئەستور هەبێت ڕێگر بێت لەوەی کە ئاو بگات بە پێستی ، ئەوە دەست نوێژی دروست نییە هەتا ئەو ڕێگرە لادەدرێت لەسەر ئەو ئەندامە........)) الٲم ج۱ لاپەڕە ٤٤

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر لەسەر هەندێک ئەندامەکان هەویر هەبوو یان خەنە یان هەر شتێکی تری هاو شێوەی ئەمانە ڕێگری بێت لەوەی کە ئاو بگات بەو ئەندامە ، دەست نوێژی دروست نییە جا چ کەم بێت یان زۆر بێت ، ئەگەر لەسەر دەست پاشماوەی خەنە ڕەنگی مابێت بێجگە لە خەنەش یان پاشماوەی ڕوونی شل بە جۆرێک ئاو دەگاتە پێستی و بەسەری دا دەڕوات بەلام لەسەری ناوەستێت ، دەست نوێژی دروستە )) المجموع ج۱ لاپەڕە ٥۲۹

زانایان دەلێن دروستە ئافرەت نینۆکی سبۆخ بکات بۆ جوانی ، وە دروستە نوێژی پێوە بکات ئەگەر ئەو سبۆخە ڕێگر نەبێت لە گەیشتنی ئاو بە ئەندامەکانی لەشی .

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەگەر ئەم سبۆخە ڕێگر بێت لەسەر نینۆک ، دەست نوێژی دروست نییە بێجگە لە لابردنی نەبێت پێش دەست نوێژ ، ئەگەر ڕێگر نەبێت دەستی نوێژی دروستە وەک خەنە )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٥ لاپەڕە ۲۱٨

سەبارەت بە قژ خەلکانێکی زۆر وا تێگەیشتوون ئەگەر کاتی مسح کردن ئاو نەگات بە قژی یان پێستی دەست نوێژی بەتالە ، زانایان دەلێن ئەگەر ڕێگریش هەبێت بۆ گەیشتنی ئاو بە قژی دەست نوێژی دروستە کاتێک مسح دەکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕێگری ئەو کەسە ناکەین کە لە ئیحرام دایە قژی خۆی ببەستێت بە صمغ یان هەنگوین بۆ ئەوەی قژی کۆببێتەوەو بلاو نەبێت ، واتە دروستە صمغ یان هەنگوینی لەسەر بکەیت بۆ ئەوەی بلاو نەبێتەوە .

ئەوەی زانراوە ئەگەر ئەمە بکرێت صمغ وه هەنگوین ڕێگرە لەوە کە ئاو بگات بە قژی مرۆڤ بەلام دروستە ، لەبەر ئەوەی دروستە مسح لەسەر جامانە ( جەمەدانی ) بکەیت کەچی ڕێگرە لەوەی ئاو بگات بە قژی ، ئاسان کراوە بۆ سەر بێجگە لە دەست و ڕوخسار و پێ ، چونکە ئەسل وایە خاوێن کردنی سەر چاو پۆشی لێکراوە ، واجب نییە ئیلا مسح نەبێت ، .........

دروستە مسح لەسەر خەنە بکەیت بۆ دەست نوێژ ئەگەر ڕێگریش بێت لە گەیشتنی ئاو ، بەلام بۆ خۆشۆردنی لەش گرانی و حەیز دەبێت لابدرێت .... )) اللقاء الشهری (۱٤|٦٨) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجب نییە ددانەکانی دەست کرد بیجوولێنی تا ئاوی پێ بگات ، زانایان دەقیان هەیە کە واجب نییە ئاو بگات بە هەموو ناو دەم ........

هەروەها ئەگەر ڕێگری گەیشتنی ئاو بە ئەندامەکان کەم بێت ابن تیمییە دەلێت چاو پۆشی لێکراوە ، هەروەها زانای تریش هەمان ڕایان هەیە سەبارەت بەوەی لە ژێر نینۆکی مرۆڤ کۆدەبێتەوە ، نینۆک درێژە و شت کۆبۆتەوە لە ژێری وە ڕێگریشە لە گەیشتنی ئاو پێی ، ئەمەیان چاوپۆشی کراوە لێی لەلایان زانایان ، چونکە خۆ لێ پاراستن قورسە .....)) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۳۳۹ــ۳٤۰

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام