پرسیار : ئایا لکاوی دەمی سەگ ئەگەر بەر جل و بەرگ کەوت حەوت جار دەشۆردرێت و جارێکیان بەخۆڵ ؟
وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر لکاوی سەگ بەر جل و بەرگ کەوت یان شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ئەوا حەوت جار دەشۆردرێت ، ناڵێین : جارێکیان بەخۆڵ بشۆ ، چونکە ھەندێک جار زیانی دەبێت " چونکە جل و بەرگ پووچ دەبێت ، بەڵکو دەڵێین : لەجیاتی خۆڵ صابون بەکار دەھێنرێت ، یان شتی تری ھاوشێوەی صابون پیسایی لابدات ، ئەمە بەسە لەگەڵ حەوت جار شووشتن . )) لقاء الباب المفتوح لقاء رقم (49).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net