پرسیار : کەسێک عەقیقەی بۆ مناڵی نەکردووە ، ئایا دەتوانێ ئێستا بۆیان بکات ؟
وەڵام : زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( عقیقە سونەتە بۆ کوڕ دوو مەڕ سەر دەبڕیت وە بۆ کچ یەک مەڕ سەر دەبڕیت ، ڕۆژی حەوتەم ئاژەڵ سەر دەبڕیت ، ئەگەر دوای بخەی دوای ڕۆژی حەوتەم دروستە بۆ ھەر کاتێک تاوانبار نابیت بۆ دواخستنی وە باشتر وایە دەست پێشخەری تیا بکەی . )) "فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 439 ) .
ابن عثیمین پرسیار لێی کراوە : پیاوێک کۆمەلێک مناڵی كوڕ و کچی ھەیە عەقیقەی بۆ ھیچیان نەکردووە یان لەبەر نەزانین یان لە کەم تەرخەمی ، ھەندێک مناڵی ئێستا گەورەن چی لەسەریەتی ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئێستا عەقیقەی بۆ بکات باشە ئەگەر نەزان بێت ، یان دەڵێت سبەی یان دواتر بۆیان دەکەم ھەتا بۆ دەگونجێت ، بەڵام ئەگەر ھەژار بێت کاتی عەقیقە ئەوە ھیچی لەسەر نییە . )) "لقاء الباب المفتوح " ( 2 / 17 – 18 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net