پرسیار : نیشانەکانی کبر ، واتە خۆ بەگەورە دانان چیین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن کبر : بینینی نەفسی خۆیەتی بەسەر کەسانی تر لە سیفەتەکانی تەواو .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە کبر دەفەرمووێت : (( بطر الحقِّ ، وغَمْطُ الناس)) أي : رفض الحق، واحتقار الخلق ، واتە : ڕەت کردنەوەی حەقە و بە کەم دانانی دروستکراوەکانە .
زانایان دەڵێن کبر یەکێکە لە دەردەکان و خراپترین نەخۆشی کۆمەڵگایە ، چاکەکان پوچ دەکات و لە پێش چاوی خەڵک بچووک دەبێت کەسەکە ، وە یەکەم تاوان بوو سەرپێچی خوای گەورە کرا لە ئاسمانەکان ،
نیشانەکانی خۆ بەگەورە دانان ئەمانەن :
(١) بانگەشە بۆ تەزکییەی نەفسی خۆی دەکات ، شانازی بە ماڵ و مناڵ و حەسەب و شتی تر دەکات ،
(٢) خۆی پێ گەورەیە و خەڵکیش بە کەم دادەنێت ، کە ترسناکترینیانە ، ھەر بۆیە ڕۆژی قیامەت بچووک دەبنەوە لەپێش چاوی خەلک .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموویت : (( لا يدخل الجنة مَن كان في قلبه مثقال ذرة من كبر )) ، قال رجل : إنَّ الرَّجُل يحب أن يكونَ ثوبه حسنًا ، ونعله حسنة ، قال : (( إنَّ الله جميل يحب الجمال ، الكبر بطر الحق وغمط الناس .))
(٣) بێ بەش دەبێت لە زانست ، لەبەر بەگەورە دانانی نەفسی خۆی ، جێگیر بووە : (( إنَّ العلم يضيع بين التكبر والحياء . ))
(..) ......
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net