سەردێری پرسیار:ئەگەر ئیمام لەبیری کرد نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ چی بکات ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:107

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر ئیمام لەبیری کرد نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ چی بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر ئیمام لەبیری کرد نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / لەناو نوێژ بەبیری ھاتەوە کە بێ دەست نوێژە ، لەم حالەتە ئیمام کەسێک لەجێگای خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی نوێژ بۆ خەلک تەواو بکات .

حالەتی دووەم / لە دوای سەلام دانەوە لە نوێژ بەبیری ھاتەوە کە بێ دەست نوێژ بووە ھێشتا لە خەلک جیا نەبۆتەوە ، لەم حالەتە نوێژی خەلک دروستە و ئیمام دەبێت نوێژی خۆی بکاتەوە ، پێویست ناکات نوێژ بە خەلک بکاتەوە .

حالەتی سێیەم / نوێژی بۆ خەلک کردووە و لە خەلک جیابۆتەوە ، لەم حالەتە نوێژی خەلک دروستە بەلام نوێژی ئیمام دروست نییە و دەبێت نوێژی بکاتەوە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمام نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ بوو یان لەش گران بوو ، نازانێت کە بێ دەست نوێژە ، وە خەلکیش نازانێت ھەتا نوێژ تەواو دەکەن ، نوێژی خەلک دروستە و نوێژی ئیمام بەتالە ، ئەمە نقل کراوە لە عمر ، و عثمان ، و علی ، و ابن عمر ، وە وتەی مالک و شافعی یە .

نقل کراوە عومەر خوا لێی ڕازی بێت نوێژی بەیانی بە خەلک کردووە پاشان مەنی بە جل و بەرگیەوە بینیووە ، نوێژی خۆی دووبارە کردۆتەوە وە خەلک نوێژیان نەکردۆتەوە .

عثمانيش خوا لێی ڕازی بێت نوێژی بەیانی بە خەلک کردووە ، کاتێک خۆر بەرز بوو پاشماوەی لەش گرانی بە جل و بەرگییەوە بینی ، نوێژی خۆی دووبارە کردۆتەوە وە فەرمانی نەکردووە بە خەلک نوێژیان دووبارە بکەنەوە ............ )) المغنی ج١ لاپەڕە ٤١٩

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئیمامێک نوێژ بۆ خەلک دەکات بێ دەست نوێژ لەبیری کردووە حوکمی نوێژ چییە لەم حالەتانە : (١) ئەگەر بەبیری ھاتەوە لەناو نوێژ . (٢) ئەگەر بەبیری ھاتەوە دوای سەلام دانەوە پێش ئەوەی لە خەلک جیابێتەوە . (٣) ئەگەر بەبیری ھاتەوە دوای ئەوەی لە خەلک جیابۆتەوە ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەبیری نەھاتەوە ئیلا دوای سەلام نەبێت ، ئەوا نوێژی خەلک دروستە نوێژ کردنەوە لەسەریان نییە ، بەلام ئیمام دەبێت نوێژ بکاتەوە .

بەلام ئەگەر لەناو نوێژ بەبیری ھاتەوە وتەی ڕاست ئەوەیە دەبێت یەکێک لە جێگای خۆی دابنێت بۆ تەواو کردنی نوێژ ، لەبەر چیڕۆکی عومەر کاتێک لێی درا لەناو نوێژ عبدالرحمانی کوڕی عەوفی لە جێگای خۆی دانا نوئژی بۆ تەواو کرد لە سەرەتاوە دەستیان بە نوێژ نەکردەوە )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز - المجلد الثانی عشر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام