ئایا تاوان کاریگەری خراپی لەسەر گیانلەبەر ھەیە ؟
وەڵام : ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەھۆی تاوانی مرۆڤی تاوانکارەوە زۆرێک لە گیانلەبەرانیش تووشی بەڵا دەبێت .
ئەبو ھوڕیرە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : باڵندەی حباری لە ھێلانەکەی خۆیدا لەتاو ستەمی ستەمکاران گیان لە دەست دەدات .
وە مجاھد دەفەرمووێت : گیانلەبەران نەفرەت لە ئادەمیزادی تاوانبار دەکەن کە وشکە ساڵی بێت و باران نابارێت ، دەڵێن ئەمە بەھۆی شومی و تاوانکاری ئادەمیزادەوەیە .
وە عکرمە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : گیانلەبەرانی زەوی ، تەنانەت قالۆچە و دووپشکیش دەڵێن : بەھۆی تاوانکاری ئادەمیزادەوە بارانمان لێ گیراوە .
ئایا ئەوەندە بەس نییە کە تاوانکار ھۆشی بێتەوە کە شومی تاوانەکان کەسانی تری پێوە تێ دەگلێت . )) الداء والدواء
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ