سەردێری پرسیار:ئایا دروستە یەک ئاژەڵ سەر ببڕیت بۆ عەقیقەی کوڕ ؟

بەرواری دانان :2019-03-07 کۆدی پرسیار:1071

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە یەک ئاژەڵ سەر ببڕیت بۆ عەقیقەی کوڕ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن سونەت وایە عەقیقە بۆ کوڕ دوو مەڕ سەر ببڕیت ، وە بۆ کچ یەک مەڕ سەر ببڕیت ، بەڵگە :

(١) عن أم كرز أنها سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن العقيقة ، فقال عليه الصلاة والسلام : (( عن الغلام شاتان ، وعن الأنثى واحدة ، لا يضركم ذكراناً أم إناثاً )) رواە الترمذي (١٥١٦) ، والنسائي (٤٢١٧) ، صححه الألباني في " إرواء الغليل " ( 4 / 391 ) .

(٢) عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله صلى الله عليه وسلم (( أمرهم عن الغلام شاتان مكافئتان ، وعن الجارية شاة )) . رواه الترمذي ( 1513 ) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .

زانایان دەڵێن ژمارە مەرج نییە بۆ دروستی عەقیقە بۆ کوڕ ، بەڵکو دوو مەڕ سەربڕین سونەتە و باشترە بۆ کوڕ ، ئەگەر یەک مەڕ بۆ کوڕ سەر ببڕێت ئەوە عەقیقەی کردووە .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودانە بەڵگەن بۆ زۆربەی زانایان کە جیاوازی ھەیە لەنێوان کوڕ و کچ بۆ عەقیقە ، کوڕ دوو ئاژەڵی بۆ سەر دەبڕیت و کچ یەک ئاژەڵ ، ئیمام مالك بۆ ئەوە چووە کوڕ و کچ یەکسانن بۆ ھەر یەکەیان یەک ئاژەڵ یەک ئاژەڵ بۆیان سەر دەبڕی ، بەڵگە فەرموودە ھاتووە : " پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت عەقیقەی بۆ حەسەن و حوسەین کردووە یەک مەڕ یەک مەڕ " أخرجە أبوداود .

ئەمە نابێتە بەڵگە ، أبو الشیخ تەخریجی کردووە بە ڕووی تر لە عکرمە ئەویش لە ابن عباس بە دەقی : " دوو مەڕ دوو مەڕ " ، ھەروەھا فەرموودەی عَمْرو بْن شُعَيْب عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدّه ھاتووە وە ئەمە ، ئەگەر ڕیوایەتی ئەبو داود جێگیر بووبێت ، ئەوە فەرموودەکانی تر ڕەت ناکاتەوە کە دەبێ بۆ کوڕ دوو مەڕ سەر ببڕێت ، بەڵکو فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە تەنھا یەک بۆ کوڕ سەر ببڕیت ، ئەمە وایە چونکە ژمارە مەرج نییە بۆ عەقیقە بەڵکو سونەتە . )) فتح الباری .

شيراز رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە بۆ کوڕ دوو مەڕ سەر ببڕیت ، وە بۆ کچ یەک مەڕ سەر ببڕیت ، ئەگەر بۆ ھەردووکیان یەک مەڕ یەک مەڕ سەر ببڕیت دروستە . )) المھذب

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ نەی بوو ئیلا مەڕێک نەبێ ، ئەوە دروستە و مەبەستەکە ھاتۆتە دی ، بەڵام ئەگەر خوای گەورە دەولەمەندی کردبێ دوو مەڕ باشترە . )) الشرح الممتع ج٧ لاپەڕە ٤٩٢ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام