سەردێری پرسیار:حوکمی سەر داپۆشین کاتی چوونە ئاودەست ؟

بەرواری دانان :2019-03-09 کۆدی پرسیار:1072

پرسیار:

پرسیار : حوکمی سەر داپۆشین کاتی چوونە ئاودەست ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەندێک فەرموودەی لاواز ھاتوون سەبارەت بەسەر داپۆشین کاتی تارەت گرتن ، لەوانە :

(١) عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : " كَانَ النَّبِي صلى الله عليه وسلم إِذَا دَخَلَ الْخَلاَءَ غَطَّى رَأْسَهُ ، وَإِذَا أَتَى أَهْلَهُ غَطَّى رَأْسَهُ ". وإسناده ضعيف ، انظر " الضعيفة " (4192) ، رواە البيهقي في سننه (464) وأبو نعيم في الحلية (2/182) .

واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک دەچووە ئاو دوست سەری دادەپۆشی ، وە کاتێک دەچووە لای خێزانی سەری دادەپۆشی .

(٢) عَنْ حَبِيبِ بْنِ صَالِحٍ قَالَ : (( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم إِذَا دَخَلَ الْخَلاَءَ لَبِسَ حِذَاءَهُ وَغَطَّى رَأْسَهُ )) رواە البیھقی (٤٦٥) ، وهذا مرسل ، وضعفه الشيخ الألباني في "ضعيف الجامع" (4393) .

واتە : لە حەبیبی کوڕی صالح دەگێڕنەوە فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک دەچووە ئاو دەست پێلاوی لەپێ دەکرد و سەری دادەپۆشی .

زانایان دەڵێن داپۆشینی سەر لە پێشینەکان جێگیر بووە نەک لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، لەوانە :

(١) عن عُرْوَة ، عَنْ أَبِيهِ : " أَنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ ، قَالَ ، وَهُوَ يَخْطُبُ النَّاسَ : " يَا مَعْشَرَ الْمُسْلِمِينَ ، اسْتَحْيُوا مِنَ اللهِ ، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ إنِّي لأظل حِين أَذْهَبُ إلَى الْغَائِطِ فِي الْفَضَاءِ ، مُغَطّيًا رَأْسِي اسْتِحْيَاءً مِنْ رَبِّي " رواه ابن المبارك في " الزهد " (1/107) ، وابن أبي شيبة في "المصنف" (1/105) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمامی حەرەمەین و غەزالی و بەغەوی و کەسانی تر دەڵێن : سونەتە نەچیتە ئاو دەست سەرت دیار بێت " واتە : داپۆشراو نەبێ " )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٩٣ .

مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە سەری خۆت داپۆشی کاتی حاجەت کردن ، کۆمەڵێک لە ھاوەڵان باسیان کردووە . )) الإنصاف ج١ لاپەڕە ٩٧ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چوونە ئاودەست ئەگەر سەرت داپۆشراو نەبێ ھیچی تێدا نییە ، بەڵام ھەندێک زانا سەر داپۆشینیان بە سونەت داناوە . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين ج١١ لاپەڕە ٦٨ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام