سەردێری پرسیار:بەڵگە چییە کە خێزانەکانی پێغەمبەر حەڕامن لەسەر ئیمانداران ؟

بەرواری دانان :2019-03-16 کۆدی پرسیار:1078

پرسیار:

پرسیار : بەڵگە چییە کە خێزانەکانی پێغەمبەر حەڕامن لەسەر ئیمانداران ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن خێزانەکانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دایکی ئیماندارانن ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ وَأُوْلُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ إِلَّا أَن تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُم مَّعْرُوفًا کان ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا}‏‏ ‏[‏الأحزاب‏:‏ 6‏]‏ .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە خودی خۆیانیش لە پێشترە ، لە ھەموو کاروبارێکی دین و دونیادا ، ژنەکانیشی دایکیانن ، لە کتابی خوا وا نووسراوە کە میراتی ھێندێ لە ھێندێ بەھۆی خزمایەتی و نەسەبیی ، لە خەلکانی تری نێو بڕواداران و کۆچکەران لەپێشترە ، مەگەر لەگەڵ خزم و دۆستاندا پیاوەتیی و چاکەیەک بکەن و شتێکیان بدەنێ ، میرات بردنی خزمان لە یەکتر و میرات نەبردنی کافر لە موسلمان ، ئەمە لە قورئانی پیرۆزدا تۆمارە و نووسراوە دەبێ کاری پێ بکرێت .

خاوەنی فتح البیان دەفەرمووێت : (( واتە خێزانەکانی وەک دایکی ئێوە وان بۆ حەڕامی و بەگەورە دانان و ڕێز لێ گرتنیان ، بۆ کەس حەلال نییە یەکێکیان مارە بکات ھەروەک چۆن حەلال نییە بۆی دایکی خۆی مارە بکات ، ئەم دایکایەتی یە تایبەتە بە حەڕامی مارە کردن بۆ ھەتا ھەتایی ، وە بە گەورە دانانیان نەک بۆ سەیر کردن و بەتەنیا لەگەڵ مانەوەیان ، ھەروەک حەقی بێگانەکانی تر ، تایبەت کردنی ئیمانداران بەلگەیە کە دایکی ژنانی ئیماندار نین ، ....

قرطبی دەفەرمووێت : ئەوەی دیار بێ دایکی ژن و پیاوی ئیماندارانن بۆ بەگەورە دانانی و حەقیان لەسەر ژن و پیاو ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ " ئەمەیان ژن و پیاو دەگرێتەوە ، ... )) فتح البیان ج٦ لاپەڕە ٢٩٤

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خێزانەکانی دایکی ئێوەن لە حەڕامی و ڕێز و بە گەورە دانان ، بەلام نابێت بە تەنیا لەگەڵیان بمێنیتەوە ، وە حەڕامی بلاو نابێتەوە بۆ کچەکانی و خوشکەکانی بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) تفسیر القران العظيم ج٦ لاپەڕە ١٩٢

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەیری ئەم دەربڕینە بکە لێرە نەی فەرموو : پێغەمبەر باوکی ئێوەیە و خێزانەکانی دایکی ئێوەن ، بەلکو فەرمووی : " النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ " باوکی تۆ لەپێشتر نییە لە نەفسی خۆت ، بەلام پێغەمبەر لە نەفسی خۆت بۆ تۆ لەپێشترە ، ئەمەیان گەورەترە لەوەی کە دەفەرمووێت : " وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ "

ھەندێک لە پێشینەکان خوێندۆتەوە بە : " وأزواجە أمھاتھم و ھو أب لھم " بەلام ئەو خوێبدنەوەیە ھی حەوتی " سبع " نییە ، ئیلا ئەوە نەبێت ھەندێک بەم شێوەیان خوێندۆتەوە ، ئەگەر وردبیتەوە لە : " النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ " ھەست دەکەیت گەورەترە لە باوک . )) تفسیر سورة الأحزاب لاپەڕە 63

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام