سەردێری پرسیار: مانای ئەم ئایەتە چییە : (( ماجعل اللە لرجل من قلبین فی جوفە )) ؟

بەرواری دانان: 2019-03-16 کۆدی پرسیار: 1079

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( ماجعل اللە لرجل من قلبین فی جوفە )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ماجعل اللە لرجل من قلبین فی جوفە )) ، سەبارەت بە تەفسیری ئەم ئایەتە پێنج وتە هەیە : 

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن مەبەست پێی بەدرۆ خستنەوەی خەلکانێکی دووڕوو بوو کە وەسفی پێغەمبەریان کرد بە خاوەنی دوو دڵ ، بەلگە :

ئێمە بە عەبدولای کوڕی عباسمان وت : چی دەلێی بۆ وتەی خوای گەورە : (( ماجعل اللە.....)) مەبەست پێی چی یە ؟

وتی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت رۆژێک هەستا نوێژی دەکرد سەهوی کرد لەناو نوێژدا ، دووڕووەکان ئەوانەی نوێژیان لەگەل دەکرد وتیان : ئایا ئێوە نایبینن ونازانن کە دوو دڵی هەیە ، دلێکی لەگەل ئێوە دایە و وە دڵێکی لەگەل ئەوان دایە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند : (( ماجعل اللە..........))

دووەم : هەندێک زانا دەلێن مەبەست پێی پیاوێکی قوڕەیشی یە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەدوو دڵی هەیە لەبەر ژیری و زیرەکی . 

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن ئەم ئایەتە دابەزی وەک تمثیل سەبارەت زەیدی کوری حارث کاتێک دەیان وت زیدی کوڕی محمد ، ماناکەی : چۆن نابێت پیاو دوو دڵی هەبێت، هەروەها منالیش نابێت دوو باوکی هەبێت واتە بەکوری کەسێکی تر بانگ بکەیت . 

چوارەم : هەندێک زانا دەلێن ئەم ئایەتە دابەزی وەک تمثیل سەبارەت ظهار ، ئەویش ئەوەیە خێزانی خۆت بڵێیت : پشتی تۆ وەک پشتی دایکمە لە جێگای دایکمی .

مانای ئایەتەکە بەم شێوەیە : چون نابێت پیاو دوو دڵی هەبێت، هەروەها ظهاریش بەهەمان شێوە خێزانی نابێتە دایکی و وە دوو دایکی هەبێت . 

پێنجەم : هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە بەم شێوەیە ، کوفر و ئیمان لە دلێک دا کۆ نابنەوە ، هەروەک چۆن دوو دڵ لە قەفەسی سینگ دا کۆ نابنەوە .

(( من قلبین فی جوفە )) : قلب ، واتە دل ، راغب الٲصفهانی لەکتابی مفردات ٲلفاظ القران دا سەبارەت بە دلی مرۆڤ دەفەرمووێت : (( قیل : سمي به لكثرة تقلبه ، واتە بە دڵ دەلێن قلب چونکە زۆر وەرگەڕانی هەیە.....))

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام