سەردێری پرسیار:ئایا نوێژی ئەو کەسە دروستە جل و بەرگی تەنکە ، عەورەتی دیارە و ڕەنگی پێستی لەژێرەوەی دیارە ؟

بەرواری دانان :2019-03-16 کۆدی پرسیار:1080

پرسیار:

پرسیار : ئایا نوێژی ئەو کەسە دروستە جل و بەرگی تەنکە ، عەورەتی دیارە و ڕەنگی پێستی لەژێرەوەی دیارە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن داپۆشینی عەورەت مەرجێکە لە مەرجەکانی نوێژ ، دەبێت دابپۆشرێت و ڕەنگی پێست لە ژێرەوەی جل و بەرگ بەدیار نەکەوێت ، ئەگەر جل و بەرگ تەنک بێت و ڕەنگ بەدیار بکەوێت نوێژی بەتالە .

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت : (( داپۆشینی عەورەت مەرجێکە لە مەرجەکانی نوێژ ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُل مَسْجِدٍ " ، ئایاتەکە ئەگەر چی ھۆکاری دابەزینی تایبەتی ھەیە ، بەڵام عیبرەت بە عمومی دەقە نەک تایبەتی سەبەب ، ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : مەبەستی ئایەتەکە جل و بەرگە لەناو نوێژ ، وە لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " لاَ يَقْبَل اللَّهُ صَلاَةَ حَائِضٍ إِلاَّ بِخِمَارٍ " .

ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر بەتالی نوێژی ئەو کەسە کە جل و بەرگ واز لێ دەھێنێت بۆ نوێژ وە تواناشی ھەیە خۆی داپۆشێت ، وە نوێژ دەکات بە ڕووتی .

مەرجە بۆ داپۆشینی عەورەت ڕێگری بکرێت لە ڕەنگی پێست و بەدیار نەکەوێت . )) الموسوعة الفقهية (24/ 175) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە عەورەت داپۆشی بەو شێوەیە کە ڕەنگی پیست داپۆشێت .

ئەگەر جلی خەفیف بێت و ڕەنگی پێستی دیار بێت لە ژێرەوەی ، سپیایی یان سۆرای پێست بەدیار بکەوێت ، ئەوە نوێژی دروست نییە ، چونکە داپۆشین ناھێتەدی بەمە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٦٥١ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام