پرسیار : کەسێک عەورەتی بەدیار کەوت لەناو نوێژ ، ئایا نوێژی دروستە یان بەتال دەبێت ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە دەرکەوتنی عەورەت دەڵێن :
یەکەم : ئەگەر عەورەتی خۆی بەدیار بخات لە ناو نوێژ بە ئەنقەست ، چ عەورەت زۆر بەدیار بخات یان کەم ، وە کاتەکەش زۆر بێت یان کەم نوێژی بەتالە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .
دووەم : ئەگەر عەورەتی بەدیار کەوت بێ ویستی کەسەکە ، ئەگەر کەم بوو نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە .
سێیەم : ئەگەر عەورەتی بە دیار کەوت بێ ویستی کەسەکە و زۆر بوو یان کات زۆر بوو وتە ھەیە دەڵێت نوێژی بەتالە ، وە وتەش ھەیە دەڵێت نوێژی دروستە .
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت (( ئەگەر عەورەت کەم بەدیار کەوت وە کات کەم بوو نوێژی دروستە و چاوپۆشی لێکراوە ، .....))
خاوەنی کشف القناع ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ بەتال نابێت بە بەدەرکەوتنی کەم عەورەت بێ مەبەست ، ئەگەر بەدیارکەوتن کەم بێت و کاتی درێژ بێت ، ھەروەھا نوێژ بەتال نابێت بە بەدیار کەوتنی زۆر عەورەت بێ مەبەست لە کاتێکی کەم ، ..... )) "كشاف القناع" (1/269) .
ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر زۆر عەورەت بەدیار کەوت و کەسەکە دایپۆشی لە ماوەیەکی کەم ، ئەوە نوێژی بەتال نابێت ، تصور بۆ ئەمە ئەگەر ھەوا بێت ، وە کەسێک لە ڕکوع بێت و جل و بەرگی لابچێت و عەورەت بەدیار بکەوێ ، ئەوەی دیار بێت لە وتەی دانەری کتاب نوێژ بەتال دەبێت ، وتەی ڕاست نوێژی بەتال نابێت ، چونکە دایپۆشیوە ، وە بە ئەنقەست عەورەتی بەدیار نەخستووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ " التغابن/16" )) "الشرح الممتع" (2/75) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net