پرسیار : بۆچی گۆڕی ئافرەت قولترە لە ھی پیاو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە گۆڕ قول بکرێ جا چ پیاو بێت یان ئافرەت بێت ، وە چ گەورە بێت یان بچووک بێت ، بەڵگە :
(١) عَنْ رَجُلٍ مِنَ الْأَنْصَارِ قَالَ : " خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي جِنَازَةِ رَجُلٍ مِنْ الْأَنْصَارِ ، وَأَنَا غُلَامٌ مَعَ أَبِي ، فَجَلَسَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حُفْرَةِ الْقَبْرِ فَجَعَلَ يُوصِي الْحَافِرَ وَيَقُولُ : (( أَوْسِعْ مِنْ قِبَلِ الرَّأْسِ وَأَوْسِعْ مِنْ قِبَلِ الرِّجْلَيْنِ )) رواە أحمد (٢٢٣٦٨) ، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في " أحكام الجنائز " .
(٢) عَنْ هِشَامِ بْنِ عَامِرٍ قَالَ شَكَوْنَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ أُحُدٍ فَقُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ الْحَفْرُ عَلَيْنَا لِكُلِّ إِنْسَانٍ شَدِيدٌ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ احْفِرُوا وَأَعْمِقُوا وَأَحْسِنُوا..) رواه النسائي (1983) وصححه الألباني في " إرواء الغليل" (743) .
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قول کردنی گۆڕ ئایا واجبە یان سونەتە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قول کردنی گۆڕ سونەتە .
دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون قول کردنی گۆڕ واجبە ، کە ئەمە وتەی ابن حزم و شیخ الألبانی یە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قول کردنی گۆڕ سونەتە ، چاڵی گۆڕ قول دەکرێ ، واجبەکە ئەوەیە بەو شێوە بینێژیت ڕێگری لەوە بکەی دڕندە بیخۆن ، وە ڕێگری لەوە بکەیت بۆنی دەربچێت ، سەبارەت بەوە ڕێگری بکەی دڕندە بیخۆن یان بۆنی دەربچێت ، وەک ڕێزە بۆ مردوو ، وە بۆ ئەوەی زیندووەکان ھەست بە ئازار نەکەن ، وە ژینگە پیس نەبێ بەو بۆنە ، ئەمە کەمترین شتە دەبێت بکرێ ، ئەگەر چاڵەکە زیاتر ھەلبکەنرێت ، ئەوە باشترە و تەواوترە بەڵام بێ سنور ، ھەندێکیان سنوریان داناوە بە ئەندازەی باڵای ، ئەمەیان قورس دەبێت لەسەر خەڵک . )) الشرح الممتع ج٥ لاپەڕە ٣٦٠ .
زانایان دەڵێن ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان قولی گۆڕی پیاو و ئافرەت ، ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون جیاوازیان خستبێتە نێوان گۆڕی پیاو و ژن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net