پرسیار : مردووێک دۆزراوەتەوە نازانرێت موسلمانە یان کافرە ، ئایا نوێژی لەسەر دەکرێ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن پیاو یان ئافرەت ئەگەر مردبێت و حالی نەزانرێت موسلمانە یان کافرە ، لەم حالەتە بەم نیشانانە دەناسرێتەوە :
(١) سەیری ختان دەکەیت ، ئەگەر سونەت کرابوو ئەوە حسابی موسلمانی بۆ دەکەیت .
(٢) یان سەیری جل و بەرگ دەکەیت ، یان ھەر نیشانەیەکی تر موسلمان لەکافر جیا بکاتەوە .
(٣) ئەگەر بم نیشانانەی باسمان کرد نە ناسراوە و حالی نەزانرا ، ئەوە سەیری ئەو شارە دەکەی کە تێیدا مردووە ، ئەگەر لە ولاتی ئیسلام مرد ئەوە حوکمی موسلمانی لەسەر جێ بەجێ دەکەیت ، دەشۆردرێت و نوێژی لەسەر دەکرێ ، ئەگەر لە ولاتی کوفر مردبوو ، ئەوە ناشۆردرێت و نوێژی لەسەر ناکرێت ، چونکە ئەصل وایە خەلکی ئەو ولاتەیە ھەتا بەڵگە نەھاتبێت لەسەر پێچەوانەی ئەمە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مردووێک دۆزراوە ، حالی نەزانرا موسلمانە یان کافرە ، سەیری نیشانەکان دەکەیت ، وەک : سونەت کردن و جل و بەرگ و ڕەنگ " خەنە " ، ئەگەر ئەم نیشانانەی لەسەر بەدیار نەکەوت ، لە ولاتی ئیسلام بێت ، دەشۆردرێ و نوێژی لەسەر دەکرێ ، ئەگەر لە ولاتی کوفر بوو ، ناشۆردرێ و نوێژی لەسەر ناکرێ ، ئیمام ئەحمەد دەقی لەسەر ئەمە ھەیە ، چونکە ئەصل وایە لە ولاتی کوفرە ، وە خەلکی ئەو ولاتەیە ، ئەم حوکمە بۆی جێگیر دەبێ ھەتا بەڵگە پێچەوانەی نەبێت . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٤٧٨ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net