پرسیار : کەسێک لە سەفەر نییە و نوێژی کردووە ڕووی لە قیبلە نییە ، ئایا نوێژی دروستە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ڕوو کردنە قیبلە یەکێکە لە مەرجەکانی نوێژ ، ھەر کەسێک نوێژ بکات ڕووی لە قیبلە نەبێت نوێژی بەتالە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ )) البقرة/144
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ثُمَّ اسْتَقْبِلْ الْقِبْلَةَ فَكَبِّرْ )) رواه البخاري (6667) .
ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " بۆ نوێژ شەش شت مەرجن - ڕوو کردنە قیبلە ، ..... ، ھەر کەسێک یەکێک لەم مەرجانە نەکات بێ عوزر نوێژی دانەمەزراوە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٣٦٩ .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات ڕووی لە قیبلە نەبێت و توانای زانینی ڕووی قیبلەی ھەبێت ، چ بە ئەنقەست بکات یان لەبیربکات ، ئەوە نوێژی بەتالە ، وە نوێژ دەکاتەوە ھەتا کات ماوە ، ئەگەر بە ئەنقەست ئەمە بکات ، وە دووبارە دەکاتەوە ئەگەر لەبیریش بکات . )) " المحلى " (2/259) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات ڕووی لە قیبلە نەبێت کەمتەر خەم بێت ، بەجۆرێک لە کەس نەپرسێت و سەیری بەڵگەکان نەکات بۆ ڕووی قیبلە ، ئەوە نوێژ دووبارە دەکاتەوە ، چونکە ڕوو کردنە قیبلە مەرجێکە لە مەرجەکانی نوێژ ئەگەر توانای ھەبێت ، لەسەر ئەو کەسەش واجبە نوێژ دووبارە بکاتەوە کە لەبیری دەکات نوێژ ڕووەوە بێجگە لە قیبلە دەکات ، لەبەر ئەوە مەرجێک لە مەرجەکانی نوێژی نەکردووە . ))
" فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الثانية " (5/294).
ئەبو داود لە مسائلە دەفەرمووێت : (( بە ئیمام ئەحمەد وترا منیش گوێم دەگرت : کەسێک لە مەدینە بوو لە قیبلە دەگەڕا و نوێژی کرد ڕووی لە قیبلە نەبوو ؟ فەرمووی : نوێژ دووبارە دەکاتەوە ، چونکە لەسەریەتی پرسیار بکات . ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net