پرسیار : حوکمی بڕینی دەریا بۆ بیجگە لە حەج و عومرە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە دەریا ببڕیت بۆ بێجگە لە حەج و عومرە و جیھاد کردن ، وە ئەو فەرموودەی ھاتووە نەھی کردووە لاوازە ، بەلکو ھەندێک دەلێن ھەموو پێشەواکان یەک دەنگن لەسەر لاوازی فەرموودەکە .
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَا يَرْكَبُ الْبَحْرَ إِلَّا حَاجٌّ أَوْ مُعْتَمِرٌ أَوْ غَازٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ، فَإِنَّ تَحْتَ الْبَحْرِ نَارًا ، وَتَحْتَ النَّارِ بَحْرًا )) . رواه أبو داود (2489) ، قال الألباني رحمه الله في "إرواء الغليل" (4/169) : " اتفق الأئمة على تضعيفه " انتهى .
واتە : سوار دەریا نەبن ئیلا بۆ حەج یان عومرە یان جیھاد کردن لە ڕێگای خوا ، چونکە لەژێر دەریا ئاگر ھەیە ، وە لەژێر ئاگریش دەریا ھەیە .
بەلام فەرموودەی ڕاست ھاتووە کە نابێت کاتی شەپۆڵ و ترسناک سواری دەریا ببیت .
عَنْ أَبِي عِمْرَانَ الْجَوْنِيِّ قَالَ : حَدَّثَنِي بَعْضُ أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ وَغَزَوْنَا نَحْوَ فَارِسَ ، فَقَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ رَكِبَ الْبَحْرَ عِنْدَ ارْتِجَاجِهِ فَمَاتَ فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ الذِّمَّةُ )) رواە أحمد (20767) ، صححه الألباني في السلسلة الصحيحة (828) .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن عبدالبر نقل دەکات حەڕامە سواری دەریا ببیت کاتی ترسان و شلۆقان بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) فتح الباری .
شەوکانی ڕەحمەتی خوات لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەلگەیە کە نابێت سواری دەریا ببیت کاتی شلۆقان . )) "نيل الأوطار" (4/343) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net